هەمەڕەنگ

میز بەخۆداکردنى منداڵ.. هۆکار و چارەسەر


بزاڤ هەمەڕەنگ:

زۆرێک لە منداڵانی ساوا شەوانە لەکاتی خەودا میز بەخۆیاندا دەکەن، بە تایبەت بەر لە گەیشتنیان بە تەمەنی شەش ساڵیی، لێرەدا ھۆکارەکانی ئەو گرفتە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیتان بۆ دەخەینەڕوو.

بەڵام ئەگەر منداڵەکەت تەمەنی لە شەش ساڵ زیاترە و ھێشتا گرفتی میز بەخۆداکردنی ھەیە، ئەوا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

ھۆکارەکانی میز بەخۆداکردنی منداڵ لە کاتی خەودا:

بچووکیی میزڵدان، کە توانای لەخۆگرتنی بڕێکی زۆری میزی نییە.
بوونی گرفت لە ھۆرمۆنەکانی لەشی منداڵەکەدا.
پێنەگەیشتوویی کۆئەندامی دەماری منداڵەکە، کە ھەست بەوە ناکات میزی دێت و تەنیا دوای میز بەخۆداکردنی لە خەو ھەڵدەستێت.
منداڵەکە خەوی قورسە.
منداڵەکە ناتوانێت میزڵدانی خۆی کۆنترۆڵ بکات.
ھۆکاری بۆماوەیی.
نەخۆشی شەکرە.
نەخۆشی کۆئەندامی میزکردنی منداڵ.

ڕێنمایی بۆ چارەسەرکردنی میز بەخۆداکردنی منداڵ:

شەوانە پێش خەوتن بە کاتژمێرێک، نیو پیاڵە شەربەتی توو یان توڕک بدە بە منداڵەکەت.
یاخود ئەگەر منداڵ بەر لە خەوتن کەمێک مێوژ بخوات ئەوا گرفتەکەی چارەسەر دەبێت.
ھەوڵبدە بەر لە خەوتنی منداڵەکە، شلەمەنیی پێنەدەیت.
بەر لەوەی منداڵەکەت بچێتە سەر جێگا، بیبە بۆ میزکردن.
بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بە ڕۆنی سروشتیی ناوچەی حەوز و میزڵدانی منداڵەکە بشێلە.
با ھەمیشە منداڵەکەت سەوزە گەڵا پانەکان و دارچین بخوات تا ئەو کاتەی گرفتەکەی چارەسەر دەبێت.
باشتر وایە شەوانە خواردنی خێرا و چوکلێت و خواردنەوەی گازیی نەدەیت بە منداڵەکەت.
پزیشکان دەڵێن ڕۆژانە ھەر کاتێک منداڵەکەت میزی ھات، ئەوا ڕایبھێنە بۆ ماوەی دە خولەک میزکردنەکەی دوابخات، بۆ ئەوەی میزڵدانی فراوان ببێت و بڕێکی زیاتری میز لە خۆبگرێت.



‌‌‌
8/30/2017 1:02:38 PM
Print Friendly and PDF