هەواڵ

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە


بزاڤ پرێس ژوورى هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن ھەتا سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی ھەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت لە پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەن بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی، بە جۆرێک ھەولێر ٤٥ پلە دەبێت، سلێمانی ٤٤ پلە، دھۆک ٤٢ پلە، کەرکوک ٤٦ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ پلە.

ئەوەشی وتووە، لەو ماوەیەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و مەودای بینین لە سەرووی ھەشت کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سێیەم رۆژی جەژن پلەکانی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوەیەکی تەواو دەکەن و لە زۆربەی وێستگەکاندا لەژێر ٤٠ پلەی سیلیزییەوە دەبێت، بە جۆرێک کۆتایی بە گەرمای مانگی ئاب دێت.



‌‌‌
8/30/2017 12:33:21 PM
Print Friendly and PDF