هەواڵ

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی: بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تی سیاسییە


بزاڤ پرێس ـ ژوورى هەواڵ 

ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەردەم کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی لەدژی ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمدا گردبوونەوە.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە ئیدانەی ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تییان کرد و بە بڕیاری سیاسیی وەسفیان کرد، وتیشیان، داخستنی کەناڵەکە بڕیارێکی یاسایی نییە و پێچەوانەی یاسای کاری رۆژنامەنووسییە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ پرنسیپەکانی دیموکراسیدا یەکناگرێتەوە و دەبێت دەستبەجێ بڕیارەکە ھەڵبووەشێتەوە.

 ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی لە گردبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، ئەو کارەی بەرامبەر ئێن ئاڕ تی کراوە درێژەپێدەری ئەو پێشێلکارییانەیە کە ھەر لە سەرەتای دروستبوونی کەناڵەکەوە بەرامبەری کراوە.

 ئاماژەی بەوەش کرد، ئێن ئاڕ تی پێش کەمپینی نەخێر، کەمپینی بەڵێی بڵاوکردووەتەوە.

 بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی وتیشی "ھەر دەسەڵاتێک پێشێلکاری بەرامبەر میدیا و دەنگی ئازاد کرد ئەوا لە مەرگی کۆتایی خۆی نزیکدەبێتەوە."

 



‌‌‌
8/30/2017 12:20:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ