هەواڵ

بێستون فایەق: گردی زەرگەتە موڵکی گۆڕانە نەک کوڕەکانی کاک نەوشیروان


بزاڤ پرێس:

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەسڵ وایە گردەکەو ھەموو مومتەلەکاتەکانی تری گۆڕان بە رەسمی بکرێن بەناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەک کوڕەکانی کاک نەوشیروان.

بێستون فایەق پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ، بە بزاڤ پرێس راگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان وەک ھێزێکی سیاسی خاوەن مۆڵەتی فەرمی کارکردن لە کوردستان و عێراق خاوەن کەسایەتی مەعنەویەو ئەسڵ وایە گردەکەو ھەموو مومتەلەکاتەکانی تری گۆڕان بە رەسمی بکرێن بەناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەک کوڕەکانی کاک نەوشیروان".

ووتیشی" کاک نەوشیروان وەک سەرکردەو شۆڕشگێڕ ھەموو مافێکی بەسەر ئەم نیشتیمانەوە ھەیە ، کوڕەکانیشی شایەنی پاداشت و رێزلێگرتنن بەڵام گردی زەرگەتە گردی پێنج سەد ھەزار دەنگدەری گۆڕانە".

راشیگەیاند" زەرگەتە جێ ئومێدو ماڵی ھەزاران نان بڕاو سزادراوی سیاسیە ، گردی زەرگەتە تاکە ئومێد و تەنھا تروسکای میلەتێکە ، گردی زەرگەتە ئێستا شوێنی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و شوێنی سەدان کادرو ھەڵسوڕاو ئەندامی گۆڕانە کە میلەتێک چاوی لە دەستیانە".

‌ئاماژەشی بەوەکرد" پێویستە گردی زەرگەتە راستەوخۆ بەناوی گۆڕانەوە بێ نەک کوڕەکانی کاک نەوشیوران ، ئەگەر جڤاتی نیشتیمانی و خانەی راپەراندن و ھەڵسوڕاوانی گۆڕان خاوەندارێتی گردی زەرگەتەو مومتەلەکاتەکانی تری گۆڕان یەکلا نەکەنەوە ئەوا ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاوێنە ئایندەی گۆڕان دەخاتە مەترسیەوە".

جێگەی ئاماژە پێگردنە، ڕۆژنامەی ئاوێنە بڵاویکردەوە بەنوسراوی ژمارە ٤٨/٦٣ پشکەکانی کۆمپانیای وشە کە ٣٠٠ ملیۆن پشکن گوازراوەتەوە بۆ سەر نما‌و چیا".


‌‌‌
8/29/2017 2:18:03 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ