هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی پلانی جەژن و کاتی سەردانی زیندانیانی ڕاگەیاند


بزاڤ پرێس ـ ژوورى هەواڵ 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم ھێزەکان کاری پێویست ئەنجام دەدەن بۆ پاراستنی ھێمنی و ئاسایشی شوێنە گشتییەکان و پارک و شوێنە گەشتیارییەکان.

پۆلیسی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، بەشی نەھێشتنی تاوان ھێزی گەڕۆک ئامادە دەکات بە مەبەستی پاراستنی ناوبازاڕ و سەرجەم ھێزەکان ھەوڵی زیاتر دەخەنە گەڕ بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی تەقەمەنی و چەکی مورو بە ھەموو جۆرەکانییەوە.

ئەوەشی وتووە، بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە بەرنامەی تایبەتی دەبێت بۆ مەبەستی سەردانیکردنی ھاوڵاتیان بۆ لای نەخۆش لە دەزگا تەندروستییەکاندا.

لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان سەردانیکردنی ڕاگیراوان نییە، دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان سەردانیکردن تەنیا بۆ ژنانە.

ڕاشیگەیاندووە، سێھەم ڕۆژی جەژنی قوربان تایبەت دەبێت بە پیاوان و بەپێی ڕێکارە یاساییەکان سەردانی زیندانیان بەڕێوەدەچێت.



‌‌‌
8/29/2017 12:53:28 PM
Print Friendly and PDF