هەواڵ

ڕۆژنامەى ئاوێنە: موڵکەکانى گۆڕان لەسەر نما و چیاى نەوشیروان مستەفا تاپۆ کران


بزاڤ پرێس ـ ژوورى هەواڵ

موڵکەکانی گۆڕان و نەوشیروان مستەفا لەسەر نما و چیای نەوشیروان مستەفا تاپۆ کران و گۆڕانیش خاوەنی ھیچ موڵکێک نییە.

 ڕۆژنامەی ئاوێنە لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەکەدا بڵاویکردەوە کە پاش تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا، وەرەسەکانی موڵک و داراییەکانی باوکیان بەپێی قەسام شەرعی بەسەر خۆیاندا دابەش دەکەن.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی پاش ئەوەی چرای کچە تاقانەی نەوشیروان مستەفا لەبەشەکەی خۆی خۆشبوە بۆ دوو براکەی، رۆژی ٢٥ی تەموزی ٢٠١٧  بەنوسراوی ژمارە ٤٨/٦٣ پشکەکانی کۆمپانیای وشە کە ٣٠٠ ملیۆن پشکن گوازراوەتەوە بۆ سەر نما‌و چیا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە نەوشیروان مستەفا پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات لەساڵی ٢٠١٦دا پشکی کۆمپانیای وشەی لەکارگەی چیمەنتۆی گاسن لەناوی خۆیەوە خستبووە سەر ناوی (چیا)ی کوڕی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئێستا لەڕووی یاساییەوە نما‌و چیا خاوەنی ١٢٢ دۆنم زەوی گردی زەرگەتە و باڵەخانەکەی چاودێریی دارایی و ٢٥%ی قازانجی سۆپەرمارکێتی میترۆ ‌و ١٥%ی پشکی کارگەی چیمەنتۆی گاسن و کەناڵی کەی ئێن ئێن ‌و چەندین باڵەخانی ناو گردەکەن، کە بەدەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

لەبەرامبەریشدا، بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی ھیچ موڵک و ھیچ سەرچاوەیەکی داھاتی تایبەت بەخۆی نییە، بەمەکۆ سەرەکی ‌و کەناڵی تەلەفزیۆنەکەشیەوە.



‌‌‌
8/29/2017 12:45:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ