هەواڵ

قایمقامی کەلار ھۆکاری گرانبوونی بەنزین ئاشکرا دەکات


بزاڤ پرێس ـ میلاد جلال

 قایمقامی کەلار ھۆکاری گران بوونی نرخی سووتەمەنی دەگەرێنێتەوە بۆ ئەوەی رێگریان کردووە لە ھاوردەکردنی بەنزین کوالێتی خراپ و لە ئێستادا بازرگانەکان دەیانەوێت بەرزبوونەوەی نرخەکە بکەنە فشارێک بۆ ھێنانی سووتەمەنی  کوالێتی نزم.


لە روونکردنەوەیەکدا ، شەھاب ئەحمەد قایمقامی کەلار ڕایگەیاند :" پاش ئەوەی چەند رۆژێکە نرخی بەنزین و گاز بەرزبۆتەوە و بۆتە ھۆی نیگەرانی ھاوڵاتیان، ھۆکاری گران بوونەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی رابردوودا رێگرییان کردووە لە ھاوردەکردنی بەنزینی کوالێتی خراپ کە دەبووە ھۆی زیان گەیاندن بە شۆفێران.


وتیشی:"بەشێک لە بازرگانەکان دەیانەوێت گرانبوونی نرخەکە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی ببێتە فشارێک و رێگەیان پێبدرێت بەنزینی خراپ ھاوردە بکەن، بەڵام بە ھاوکاری بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بە ھیچ شێوەیەک رێگە نادەین و بە بەردەوامی رێگری دەکەین لە ھێنانی سووتەمەنی خراپ.


شەھاب ئەحمەد رونیشیکردەوە:"لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان قسەیان کردووە و پێش جەژن کەمی سووتەمەنی چارەسەردەکرێت و نرخەکە دەگەرێتەوە دۆخی ئاسایی پێشووتر.



‌‌‌
8/28/2017 12:49:43 PM
Print Friendly and PDF