هەواڵ

چەمجەماڵ : گەنجێک لە ئاوی چەمی خاسەدا خنکا


بزاڤ پرێس- ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ گەنجێکى تەمەن ١٨ ساڵ لە ئاوى چەمى خاسە خنکا و لە دواى گەیاندنى تەرمەکە بە نەخۆشخانە لێکۆڵینەوە لەبارەى هۆکارى خنکانى گەنجەکەوە دەستیپێکردووە.

ئەیوب حەمە جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستیى چەمچەماڵ بەبزاڤ پرێس ی ڕاگەیاند ، ئێوارەى ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەى گشتیى شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ.

جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستیى چەمچەماڵ ڕاشیگەیاند، تەرمەکە هی گەنجێکى دانیشتوى گەڕەکى ئاشتیى قەزاى چەمچەماڵە و تەمەنى ١٨ ساڵ بووە.

ئەوەشى خستەڕوو، ئەو گەنجە بەهۆى خنکانەوە لە ئاوى چەمى خاسە گیانى لە دەستداوە و لە دواى ئەوەى گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى گشتیى شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ، ڕەوانەى پزیشکى دادی سلێمانى کراوە بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر لە هۆکارى خنکانەکەى.

لە وەرزى هاویندا ڕێژەى خنکان لە ڕووبار و گوماوەکاندا ڕوو لە زیادبوون دەکات و لە سنوورى چەمچەماڵ لەمساڵدا لە ئاوى زێى بچووک ٣ کەسى تر و لە ئاوی چەمى باسەڕا ٢ کەسى تر خنکاون و هەروەها ئاوى سیرواندا لە سنوورى گەرمیان ٧ کەسى تر خنکاون


‌‌‌
8/27/2017 8:04:59 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ