هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکاریەکانی بۆڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند



بزاڤ پرێس -ژووری هەواڵ
قائیمقامیەتى سلێمانى ئامادەکارییەکانی بۆ رۆژانی جەژن ڕاگەیاند و قائیمقامیش ڕایگەیاندووە، ئەمنییەتی شوێنە گشتییەکان پارێزراو دەبن و سلێمانیش کراوە دەبێت بەڕووی گەشتیاراندا.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "قائیمقامییەتی سلێمانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی تری شاری سلێمانی لە رۆژانی جەژندا چەند تیمێکی گەرۆکی (تەندروستی ، بەرگری شارستانی، ھاتووچۆ) لە چەند شەقامێکی جیاواز دادەنرێت بۆ پارێزگاریکردن لە ئەمنییەتی شاری سلێمانی و لە بازگەکانیش، گەشتوگوزار پێشوازی لە گەشتیاران دەکات".

ئاوات محەمەد، ووتیشی "سەردانکردنی لیژنە ھاوبەشەکان بۆ بازار و شوێنە گشتییەکان لە رۆژانی پێش جەژن و دواتریشدا زیاتر دەبێت کە پشکنین لەرووی تەندروستی، کوالێتی و نرخ دەکات و ئامانجیشمان لێی پاراستنی ھاوڵاتیانە".

قائیمقامی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێشبینی ھاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار  لە رۆژانی جەژن دا دەکەین، بۆیە چێشتخانەو مۆڵ و شوێنە گشتی و گشتیارییەکان بە ڕووی میوان و گەشتیاراندا کراوە دەبن".

لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا ئاوات محمد ئاماژەی بەوە کرد کە شوێنیان بۆ ئاژەڵ سەربڕین دیاریکراوە، و لە گۆڕەپانی ئاژەڵ فرۆشتن سەربڕین قەدەغەیە و داوای لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی کرد کە لەو شوێنەی دیاریکراوە قوربانیەکەیان سەربڕن.

ڕۆژى ١ى ئەیلول وەک ئەوەى وەزارەتى ئەوقافی هەرێم و وڵاتانى ئیسلامى ڕایانگەیاندووە یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربانە.



‌‌‌
8/27/2017 2:39:49 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ