هەواڵ

چەمچەماڵ.. تەرمی گەنجێک بە کوژراوی لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی دۆزرایەوە


بزاڤ پرێس ـ ژوورى هەواڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێک بە کوژراوی لە ناو ئـۆتۆمبیلەکەی دۆزرایەوە.

 سەروەر ئـەحمەد، بەڕێوبەری ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ بە بزاڤ پرێس ى ڕاگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئـەمڕۆ ھێزەکانی سنورەکە لە بونی تەرمێک ئـاگادار کراونەتەوە پاش گەیشتنیان بە شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت ئـاسەواری فیشەک بە جەستەی کوژراوەکەوەیە.

ھەروەھا وتیشی،  لەلایەن ھێزە ئـەمنیەکانەوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە تا ئـێستاش ھۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوە.

بەڕێوبەری ناحیەی شۆڕش ئەوەشی وت، بەوتەی خێزانەکەی لە شەوەوە کوڕەکەیان دەرچووە و  نەگەڕاوەتەوە.

ھاوکات ئـەیوب حەمە، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ بزاڤ پرێسى ووت، کوژراوەکە تەمەنی ٣١ ساڵە و  تەرمەکەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەوی قەزاکە و لەوێوە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت.



‌‌‌
8/27/2017 1:01:49 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ