هەواڵ

بەغدا.. بەهۆى تەقینەوەیەکەوە سێ کەس کوژران


بزاڤ پرێس ـ ژوورى هەواڵ

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە باشوری بەغدا، سێ کەس کوژران و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

 سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لە ناوچەی ئەبودەشر لە باشوری بەغدا تەقیوەتەوە.

ھاوکات بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا سێ کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

دوای ڕوداوەکە ھێزە ئەمنییەکان چونە شوێنی تەقینەوەکە و ناوچەکەیان گەمارۆداوە  و ھیچ لایەنێکیش تا ئێستا بەرپرسیارەتی خۆی لە ڕوداوەکە رانەگەیاندووە.



‌‌‌
8/27/2017 12:27:56 PM
Print Friendly and PDF