هەواڵ

تەواوى گەڕەک و ناوچەکانى تەلەعفەر کۆنتڕۆڵکرانەوە


بزاڤ پرێس ـ ژوورى هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق ڕایگەیاند، تەواوی گەڕەک و ناوچەکانی تەلەعفەر کۆنتڕۆڵکراونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە خانەی جەنگی سوپای عێراق دوێنێ شەممە ڕایگەیاند، لە کۆی ٢٩ گەڕەکی قەزای تەلەعفەر، تەنیا دوو گەڕەک ماوە کۆنترۆڵبکرێنەوە.

عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ھێزە ھاوبەشەکان توانیویانە، لە کۆی ھەزار و ٦٥٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەی قەزای تەلەعفەر، بڕی ھەزار و ١٥٥ کیلۆمەتر چوار گۆشەی کۆنترۆڵ بکەنەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئێستا لە ٧٠% ی قەزاکە کۆنترۆڵکراوەتەوە.

قەزای تەلەعفەر دواین گەورەترین ناوچەیە لە پارێزگای نەینەوایە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا مابێت، دوای قەزای ناوەندی موسڵ گەورەترین قەزای پارێزگای نەینەوایە لەڕووی زۆریی ژمارەی دانیشتوانەوە، بەجۆرێک پێش ھاتنی داعش نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کەسی تێدابووە و زۆربەی دانیشتوانەکەی لە تورکمانی شیعە مەزھەبن.

ڕووبەڕی قەزاکە ٢٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و سنورەکانی لە باشوری ڕۆژئاواوە قەزای شنگالە و لە ڕۆژھەڵاتیەوە قەزای ناوەندی موسڵە بەدوری ٧٠ کیلۆمەتر و لە باکوری ڕۆژھەڵاتەوە قەزاکانی تەلکێف و شێخانە و لە ڕۆژئاوای قەزاکەوە ٦٠ کیلۆمەتر لە سنوری سوریاوە دوورە.

ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی تەلەعفەری ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، چەکدارانی داعش لەبەردەم دوو بژاردەدان یان خۆبەدەستەودان یان کوژران.



‌‌‌
8/27/2017 12:24:11 PM
Print Friendly and PDF