هەواڵ

ھاتوچۆی ھەرێم بڕی رسوماتی ئۆتۆمبێلە تۆمارنەکراوەکان ڕادەگەیەنێت


بزاڤ پرێس: میلاد جلال

بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی رسوماتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیاری کرد کەپێشتر تۆمار نەکراون و مەرجە ئۆتۆمبێلە تۆمارنەکراوەکان مۆدێلی لەسەروی ٢٠٠٣وە بێت.


بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڕی رسوماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە تۆمارنەکراوەکانی لەھەرێم ڕاگەیاند:" تۆمارکردن بۆ ئۆتۆمبێلی ساڵۆن سێ پستۆن مۆدیلی ٢٠٠٣ بەرەوسەرەوە بێت بڕی باجی گومرگ ٩٥٠ ھەزار دیناری عێراقی دەبێت و بڕی تۆمارکردن ٤٠٠ ھەزار دینار دەبێت و کۆی گشتی ١٣٥٠٠٠٠دینارە".

ھەروەھا ئەوەش ھاتوە:" ئۆتۆمبێلی چوار پستۆن بڕی باجی گومرگ ٩٥٠ھەزار دینار و تۆمارکردن ٦٠٠ھەزار دینارە و ئۆتۆمبێلی پێنج پستۆن یەک ملیۆن و سەد ھەزار دینار و بڕی تۆمارکردن یەک ملیۆن دینار دەبێت".

لە ڕاگەیندراوەکەی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان ڕونیشکراوەتەوە:" ئۆتۆمبێلی شەش پستۆن بڕی باجی گومرگی یەک ملیۆن و سەد ھەزار دینار و بڕی تۆمارکردنەکەی یەک ملیۆن و چوار سەد ھەزار دینار دەبێت و ئۆتۆمبێلی ھەشت بستۆن یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دینار و بڕی تۆمارکردنەکەی یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دینار دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە:" بڕی باجی ژینگەو بەکارھێنانی شەقام  بۆئۆتۆمبێلی تایبەت ٢٠ ھەزار دینار بۆساڵێک و ئۆتۆمبێلی کرێ ٣٥ھەزار دینار و ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ٧٠ھەزار".


‌‌‌
8/27/2017 12:12:26 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ