هەواڵ

ئومێد خۆشناو: ھەر کوردێک ناموس وشەرەفی ھەبێت ٢٥ ئەیلول چاو دەنوقێنێ


بزاڤ پرێس:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" ھەر کوردێک غیرەت وناموس وشەرەفی ھەبێت،بیست وپێنجی ئەیلوول چەند ساتێک چاو دەنوقێنی وبیرێک لە سەد ساڵەی نەھامەتی وکارەسات وقوربانیدان وتێکۆشانی گەلی خۆی دەکاتەوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی" دیمەنی کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردانی تاراوگە لە ئەڵمانیا،فرمێسکی شادی و خواستی گەلێکی تێنو بە ئازادی وسەربەخۆین لە حەماسەت وھوتاف وھەر ئاڵا بەدەستێکی کەرنەڤاڵەکە،سەدان چیرۆکی بەرخودان وخوێن و فرمێسکی مێژووی سەد ساڵەی وڵات داگیرکاری دەخوێنیەوە".

دەشڵێت: ئیتر ئەگەر ھەر کوردێک غیرەت وناموس وشەرەفی ھەبێت،بیست وپێنجی ئەیلوول چەند ساتێک چاو دەنوقێنی وبیرێک لە سەد ساڵەی نەھامەتی وکارەسات وقوربانیدان وتێکۆشانی گەلی خۆی دەکاتەوەو بە بەڵێیەک تۆڵەی ئەو سەد ساڵەی ماڵ وێرانی دەکاتەوە ئەوەی بانگەشەی نەخێریش بکات مێژوو ڕەحمی پێناکات وتا لەژین ماوە شەرمەزاری خوێنی شەھیدان وکاروانی سەد ساڵەی ئازادی دەبێ و ویژدانی محاسەبەی دەکات".

راشیگەیاندووە" لەدیمەنەکان پیاو فرمێسک لەچاوی قەتیس دەبێ و ڕقیشی بەرانبەر بە دژە سەربەخۆکان ئەستورتر دەبێ وئیڕادەشی دەرحەق بە خواستی سەربەخۆیی بەھێزتر دەبێ و ڕۆحیەتی ھەنگاونانی بۆ سەربەخۆیی خێراتردەبێ و ئیمان وباوەڕیشی بە ئیڕادەی گەلی خۆی پتەوتر دەبێت".


‌‌‌
8/26/2017 10:49:08 PM
Print Friendly and PDF