هەواڵ

بێستون فایەق: رێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان کۆتایی ھاتوەو


بزاڤ پرێس:

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان  لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، رێکەوتنی یەکیتی گۆڕان کۆتایی ھاتوەو ھیچ خاڵکیی جێ بەجێ نەکراوە.

بێستون فایەق پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان ، لە نوسینێکیدا کە کە بزاڤ پرێس نێندراوە رایگەیاندووە" کۆبونەوەی یەکێتی و گۆڕان لە بارەی کاراکردنەوەی پارلەمانەوە ھیچ ئەنجامێکی نابێ".

دەشڵێت: بەناو سەرکردایەتیە ھاوبەشەکەی یەکێتی و گۆڕانیش مانایەکی نەماوە و لە ئەسڵدا رێکەوتنی یەکێتی گۆڕان کۆتایی ھاتوەو ھیچ خاڵکیی جێ بەجێ نەکراوە",

راشیگەیاندووە" بەرای شەخسی من ئەو کۆبونەوەیەی یەکیتی و گۆڕان کە یەکێتی داوای کردوە ، کردنی و نەکردنی ھیچ ناگۆڕێ و باشترە ھەر نەکرێ (ھەرچەند ئەوەندەی من تێگەشتوم ئەو کۆبونەوەیە ناکرێ".


‌‌‌
8/26/2017 6:50:44 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ