هەواڵ

یەکێتی: دوو برا کوژراوەکەی چۆمان یەکێتی بوون و لە ستەمکردن لە هەڤاڵانمان بێدەنگ نابین



بزاڤ پرێس -ژووری هەواڵ 


مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ڕووداوەکەی چۆمان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوو برا کوژراوەکە ئەندامی یەکێتین و قبوڵی ستەمکردن لە ئەندامانیان ناکەن.

لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیدا هاتووە " دوێنێ له‌ گوندی (گونده‌ژوور)ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌رووداوێكی نه‌خوازراودا، دوو هه‌ڤاڵی یه‌كێتی به‌ناوه‌كانی (فه‌رمان و لوقمان ئه‌سكه‌نده‌ر) له‌ناو باخ و ڕه‌زی خۆیاندا به‌هۆی هه‌ڵه‌شه‌یی و پابه‌ندنه‌بوون به‌یاساوه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ناهه‌ق شه‌هیدكران و دوو برای تریشیان برینداركران".

ئەوەشهاتووە "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ ده‌كه‌ین و به‌ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و مافی هاووڵاتیانی كوردستانی ده‌زانین و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی و سته‌مكردنێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی بێده‌نگ نابێت".

یەکێتی دەشڵێت "ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌ به‌زووترین كات دادگایی  بكرێن و وه‌ك تاوانبار سزای سه‌رپێچی و تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن و ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پێمانوایه‌ ئه‌مجۆره‌ ره‌وشه‌ عه‌سكه‌ریه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه‌، له‌خزمه‌تی ئاشته‌وایی نیه‌ و له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسی  و ئیقلیمی باشووری كوردستاندا ناگونجێت"

 یەکێتی وتوشیەتی "ناوچه‌ی باڵه‌كاتی، دوو ساڵه‌ به‌هۆی بوونی باره‌گای ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌وه‌ گوندنیشن و جوتیاره‌كانی رووبه‌روی بۆردومان بوونه‌ته‌وه ‌و ڕه‌زو باخه‌كانیان سووتاوه ‌و زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه‌".


‌‌‌
8/26/2017 12:15:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ