هەواڵ

تەندروستی چۆمان: دوو برا کوژران و دوو برای دیکەشیان بریندارن


بزاڤ پرێس -ژووری هەواڵ

تەندروستی چۆمان ڕایگەیاند، لە گوندێکی نزیک لە سنورەکانی ئێران، بەهۆی کێشەیەکەوە لەنێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و چەند هاوڵاتییەکی گوندەکەدا دوو برا کوژران و دوو برای دیکەشیان برینداربوون.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ دوو برا کە خەڵکی گوندی (گوندە ژۆر)ن بە کوژراوی براونەتە نەخۆشخانەکەیان بەناوەکانی (فەرمان ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣٣ ساڵ و لوقمان ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣٧ ساڵ).

هەروەها دوو برای دیکەی ئەو دوو کەسە، بەناوەکانی (بەختیار ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣١ ساڵ و مستەفا ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣٥ ساڵ) برینداربوون.

تەندروستی چۆمان ڕاشیگەیاند، فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ بریندارەکانیان ئەنجامداوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون.

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکەش کەسوکاری کوژراوەکان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تییان وت، پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، چوونەتە ناو باخی ئەو هاوڵاتیانە و داریان بڕیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە کێشە لەنێوان پێشمەرگەکان و خاوەنی باخەکەدا دروست بووە و پێشمەرگەکان تەقەیان لەو هاوڵاتیانە کردووە. 


‌‌‌
8/25/2017 8:37:09 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ