هەواڵ

سلێمانی : هاوڵاتیەک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا




بزاڤ پرێس - ژووری هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک لە گەڕەکی فەرمانبەران، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکیدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە بەیانی ئەمڕۆ ٢٥ ی ئاب هاوڵاتیەک بەناوی (ا،ا،م) کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ ەو دانیشتووی شاری سلێمانییە، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس دەشڵێت، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ شوێنی ڕووداوەکە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری کراوە.

هەروەها پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە بەردەوامن.


‌‌‌
8/25/2017 5:54:03 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ