هەواڵ

عەلی حەمە ساڵح: زیاتر لە دوو ملیار دۆلار داھاتی نەوت دیارنییە


بزاڤ پرێس ـ ژووری ھەوڵ

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار داھاتی نەوتی بۆری دیارنییە.

ئەو پەرلەمانتارە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بەڵگەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە بە وتەی خۆی ھی کۆمپانیای سۆمۆیە، ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەتای ئەم ساڵ تاوەکو ٢٢ی ئاب، ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

ئەوەشی وتووە، نرخی نەوت بە تێکڕا ٥١ دۆلارە، ھەرێمی کوردستان ٤٠ دۆلاری بۆ ماوەتەوە، بەمەش کۆی داھاتی نەوت پێنج ملیار و ٢٤ ملیۆن دۆلارە بووە.

عەلی حەمە ساڵح نووسیویەتی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەنیا شەش موچەی بە سیستمی پاشکەوت دابەشکردووە کە سێ ملیار دۆلار دەکات، بەمەش تەنیا لە بۆری دوو ملیارو ٢٤ ملیۆن دۆلار دیارنییە، جگە لە داھاتی بەرھەمە نەوتییەکان کە نادیارە، ھەروەھا جگە لە ١٧٠ ملیۆن دۆلاری مانگانەی داھاتی ناوخۆ.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی کوردستان دەپرسێت، ئێستا ئەوانەی دەڵێن داھات بەشی موچە ناکات قسەیان چییە؟



‌‌‌
8/25/2017 12:01:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ