هەواڵ

پەرلەمانتارێکی گۆران: زیاتر لە دوو ملیار دۆلار داھاتی نەوتی ھەرێم نادیارە


بزاڤ پرێس:

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لە چەند مانگی رابردوودا ھەرێمی کوردستان بەبڕی زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە. 

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی" بەپێی بەڵگەنامەی کۆمپانیای سۆمۆ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ٢٢ی ئاب، ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە".

وتیشی"نرخی نەوت بە تێکڕا ٥١ دۆلارە، ھەرێمی کوردستان ٤٠ دۆلاری بۆ ماوەتەوە، بەمەش کۆی داھاتی نەوت ٥ملیار و ٢٤ ملیۆن دۆلارە".

راشیگەیاندووە" حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەنیا شەش موچەی بە سیستمی پاشکەوت دابەشکردووە کە ٣ ملیار دۆلار دەکات. بەمەش تەنیا لە بۆری دوو ملیارو ٢٤ ملیۆن دۆلار دیارنیە". 

ئاماژەشی بەوەکردووە، ئەمەش جگە لە داھاتی بەرھەمە نەوتییەکان کە نادیارە. جگە لە ١٧٠ ملیۆن دۆلاری مانگانەی داھاتی ناوخۆ،ئێستا ئەوانەی دەڵێن داھات بەشی موچە ناکات قسەیان چیە".


‌‌‌
8/25/2017 11:19:21 AM
Print Friendly and PDF