هەواڵ

زانا رۆستایی: توانیمان یاسای لێبوردنی گشتی لە بەرژەوەندی خەڵکی ھەژار و بێتاوان ھەموار بکەینەوە


بزاڤ پرێس:

زانا رۆستایی،ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بزاڤ پرێس رایگەیاند:پاش چەندین مانگ کارکردن توانیمان یاسای لێبوردنی گشتی ھەموار بکەینەوە لە بەرژەوەندی خەلکی ھەژار و بێتاوان بە ھاوکاری ھاورێکانم لە لیژنەی یاسایی".

ووتیشی" سوپاس بۆ خوا دڵی ھەزاران کەسمان خۆش کرد بەو بەرە جەژنە خۆزگە ھەرێمی کوردستانیشی گرتبایەوە بەڵام بەداخەوە نایگرێتەوە".


‌‌‌
8/24/2017 5:31:08 PM
Print Friendly and PDF