هەواڵ

ھاتوچۆی گەرمیان کار ئاسانی بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەکان دەکات


بزاڤ پرێس: میلاد جلال

ھاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆشن ، لەکاتی ئەنجامدانی مامەڵەکانیان لە ڕێگەی کارمەندانی ھاتوچۆوە کارەکانیان بە تەواو دەکرێت.


بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند:" کارمەندانی بەشی راگەیاندنی ھاتوچۆی گەرمیان وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی و ئاینی ھەڵدەستن بە جێ بەجێ کردنی ئەو مامەڵەو ئیش و کارانەی کە کەسێکی (خاوەن پێداویستی تایبەت ، یان نەخۆش ) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان دەکەن".

ڕونیشکراوەتەوە:"ئەو کەسەی خاوەن پێداویستی تایبەتە یان نەخۆشن لە پرسگە  بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆ مامەڵەکەی لێ وەردەگیرێـت و دوای تەواوبونی مامەڵەی ئیش و کارەکەی  راِدەستی کەسەکە دەکرێتەوە، واتا پێویست ناکات کەسەکە ژوور بە ژوور بە شوێنی مامەڵەکەیەوە بێـت ، کارمەندی راَگەیاندنەکە ھەموو ئیش و کارەکەی بۆ تەواو دەکات".


‌‌‌
8/24/2017 4:36:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ