هەمەڕەنگ

خەمۆکی وەک شێرپەنجەی دەرونی




ن، پێشوان سەرکەوت

بارێکی دەرونیە، کە تاک توشی دەبێت ھەست بە بێتاقەتی و بێزاری و بێھیوای و فەرامۆشکراوی دەکات،

پێناسەی جۆراو جۆر بۆ خەمۆکی دەکرێت بەڵام باوترین جۆریان ئەم پێناسەیە کە لەگەڵ خەمۆکی یەک ئەگرێتەوە 

خەمۆکی بریتیە( لە دۆخێکی دەرونی ئاڵۆز ھەندێک کات ماوە درێژەو ھەندێک جار کورتە تاک تێیدا ھەست بە نا ئومێدی دەکات و گلەی و گازندە لە خۆی دەکات و ھەندێک جار توشی وەڕەس بونی تەواو دەبێت)

خەمۆکی دۆخی تاک لە واقعەوە ئەڤەز دەکات دۆخێکی فەنتازیای پێ ئەبەخشێ کە ھەندێک جار بە تەواوی نا ئومێدی ئەکات

خەمۆکی بە یەکێک لە خراپترین و ئاڵۆزترین نەخۆشیە دەرونیەکان دا دەنرێت کە تەنھا بە دەرونەوە ناوەستێ و کاریگەری تەواو لەسەر جەستەی تاک بەجێ دێڵێ کە خۆی لە (شەکەتی و بێتوانای دەبینێتەوە)

نیشانە لاوەکیەکانی خەمۆکی

۱ کەم بونەوەی خەو

۲ سەر ئێشەی بەردەوام

۳ کەم بون یاخود زیاد بونی کێش

٤شەکەتی و ماندوی

٥ کەم بونەوەی جوڵە

٦ کەم بونەوەی قسەکردن

۷ ھەڵچون و توڕەبونی لەناکاو
 بەرز بونەوەی یاخود نەمانی حەزی سێکسی

خەمۆکی بە چەند جۆرێک ھێرش دێنێت بۆ مرۆڤ و لە گرنگترین جۆرەکانی
۱ خەمۆکی سوک: ئەم چەشنە ماوەیەکی کاتیەو تاک ھەست بە شڵەژان و بێتاقەتی ئەکات بە پێی کات و ماوەکەی کورتە ھەندێک جار گریانی لەگەڵ دایەو ھەندێک جار دەبێتە ھۆی کەمی قسەکردن، ماوەی درێژی ئەم جۆرە لە ڕۆژێکەوە بۆ ھەفتەیەک دەبێ، تاک بە جۆرێک سەرقاڵ بون لەبیری دەکات

۲ خەمۆکی مامناوەند: ماوەکەی لە خەمۆکی سوک زیاترەو کاریگەری بە تەواوەتی لەسەر ڕەفتاری تاک دەبێت ھەم لە شێوازی ئاخافتن ھەم لە بیرکردنەوەیدا یاخود ویستی خواردن، ئەم جۆرە بەتەواوی تاک ئاڕاستەی بیرۆکەی مەنفی ئەکات و تێیدا تاک گلەی و گازندە دەربارەی ژیانی خۆی دەکات وە ھەندێک جار ڕقی لە خۆی دەبێتەوە، ھەندێک جاریش بیرۆکەی خۆ کوشتن لای گەڵاڵە بەڵام ناتوانێت ئەنجامی بدا

۳ خەمۆکی توند: ھەندێک جار بە ھەردو حاڵەتی سەرەوەدا تێ دەپەڕێت ئەوسا بەم ئاقارە دەگا خەمۆکی توند جیاوازی لەگەڵ دوجۆرەکەی دی ئەوەیە تاک بە تەواوی دەچێتە دۆخی شەکەت بونی دەرونی تەنانەت گریانیش ناتوانێت ئارامی بکاتەوە خەیاڵ کردنی لە سنور تێپەڕ دەبێ و بیرکردنەوەکانی ھەموو نێگەتیڤە، نەخۆش لەم دۆخەدا جگە نا جێگیری دەرونی ھەست بە ئازارێکی زۆر دەکات لە گەدە و پشت و سەریدا زۆر کات جموجۆڵی بە تەواوی کەم ئەبێتەوە بۆیە پێشی ئەوترێ(خەمۆکی قەرەوێڵەی) کە تاک ئارەزوی جوڵەشی بە تەواوی کەم دەبێتەوەو دەسەڵاتی خەمۆکی بە تەواوی ھەژمونگەرابوە بەسەریداو تەنانەت ئاڕاستەی ئەکات، زۆر جار وای لێ ئەکات شتەکانی پێ قورس بێ /بۆ نمونە/ پێشتر پێی ئاسای بوە بچێتەوە دەست شۆر ، بەڵام کە توشی حاڵەت ئەبێ بە تەواوی بێزار ئەبێ تەنھا بە خەیاڵ کردنەوە لەوەی بچێتە دەست شۆر شەکەت و ماندو ئەبێ زۆر جار ھەنگاو دەنێ بەرەو دەست شۆرەکەش بەڵام پەشیمان ئەبێتەوە

٤ خەمۆکی ھەوەس بە خەمۆکی جوت جەمسەریش ناو دەبرێ ( دۆخێکی خەیاڵ کردە ، ھەندێک جار تا ڕادەی تۆقین ترسناکە، نەخۆش چێژی لێ دەبینێت و جۆرێک شێتی لەگەڵ دایە)
جیاوازی ئەم جۆرە لەوەدایە دەم دەمە ھەندێک جار توندەو ھەندێک جاریش سوکە بەڵام لە ھەموو دۆخەکاندا ھەوەسی لەگەڵ دایە تاک کە توشی دەبێ شوێن حەزەکانی دەکەوێ، بۆ نمونە ھەندێک جار خەیاڵ ئەکات ئەو گیاندارێکە و ئامادەیە گۆشت بە کاڵی بخوا، ھەندێک جار حەزی سێکسی وای لێ دەکات بەرەو لادانی دەبات ، کە پەنا بۆ ھەر جۆرە چیژێک بەرێ سێکسی لەگەڵ بکا، کۆمەڵێک حەزی دیکە کە لە ناو وڵاتانی ئیسلامی زۆر توشی تاک دەبێت و ئایدۆلۆژیای دینی بە جۆرێکە زاڵە پێیان وایە (جنۆکە چوەتە گیانی) بەڵام بە چارەسەر وەر گرتنی دەرونی چارەسەر ئەبێ

ھۆکارەکانی خەمۆکی!

۱ ترسێکی زۆر لە ڕادە مرۆڤ ڕاپێچُ ئەکات بەرەو خەمۆکی نمونە ترس لە گوناھـ کە زیاتر لە ئادابی ئایندا ھەیە، یاخود ترس لە داھات و یان ھتد.....

۲ ئازاردانی منداڵ و شکاندنی ھۆکارێکی سەرەکیە بەرەو ڕاپێچ بون بۆ خەمۆکی

۳ حەزی ئەنجام دانی کارێک و ڕێنەدانی لە لایەک کۆمەڵگەو خێزان

٤ ھەست بە کەمی کردنی خود کە زیاتر نەخۆش لەم چەشنەدا توشی خەمۆکی توند ئەبێت، کە بە ئاقاری سوکیش تێ دەپەڕێ و ئەگەر ڕێگری لێ بکرێ و چارەسەر وەر بگیرێت ناگات بە حاڵەتی توند 

٥ لەناو کۆمەڵێک لە ھۆمۆسێکسواڵەکان بە تایبەت لە وڵاتانی شەرق کە یاسایەک و پڕۆگرامێک نیە ژیان بە گوێرەی بە ڕێ بکەن و ترسی ئازار دان و ئەشکەنجەیان ھەیە ڕاپێچی خەمۆکی ئەبن

٦ ھاوپێچ لە ناو کۆمەڵێکی دی لەوانەی توانای ئەنجام دانی کرداری سێکسیان وەک پێویست نیە
۷ مەشغوڵی و نەبونی کاتی پێویست بۆ ژیانێکی ئاسای کە دواتر تاک توشی شڵەژاویو خەمۆکی ئەکات<

لەگەڵ کۆمەڵکێکی دی لە ھۆکار

*چارەسەری پێویستی خەمۆکی

۱سەردانی دکتۆری دەرونی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست

۲ وەرزش کردنو جوڵە بۆ ئەوەی خەمۆکی کەم بێتەوە

۳ گۆڕینی سیستەمی پەروەردە لە سیستەمێکی توند یاخود نەرمەوە بۆ سیستەمێکی مام ناوەند

٤ دروست بونی کۆنتاکتی تاک لە شێوەی  متمانە تاک لای خۆی ھەتا بتوانێت کارەکانی ئەنجام بدا

٥ وەرگرتنی چارەسەرو،ڕاھێنانی پێویست بۆ ھەندێک نەخۆشی کە تاک ھەندێک جار بە ھۆی نەخۆشیەکانی( ADHD) کەمی تەرکیز( autism)ئۆتیزم توشی خەمۆکی ئەبێ

٦ فێرکاری پێویستی خێزانەکان بۆ ئاشنا بون بە خەمۆکی و مامەڵەی دروست لەگەڵ ئەندامی توشبویان

۷ چارەسەری گرفت و ئاڵۆزیە دەرونیەکان لە ڕێگەی پسپۆڕی تایبەتەوە دەرونی و ئەکلینیکی

ئەوەی ماوە بوترێ خەمۆکی چارەسەری بنە بڕی نیە و دوای وەر گرتنی چارەسەریش ئەگەری ھەیە تاک دیسان توشی بێتەوە بە ئەگەری لەسەدا ٤۰.


‌‌‌
8/24/2017 1:29:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ