هەواڵ

گەرمیان... دوای بیست ڕۆژ لە بێسەر و شوێن بونی تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال


بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە دوای بیست ڕۆژ لەبێ سەروشوێن بوونی پۆلیسی میدان  لەڕووباری سیروان تەرمی گەنجێکی بەخنکاوی دۆزیەوە.

ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە دوای بیست ڕۆژ لەبێ سەروشوێن بوونی پۆلیسی میدان  لەڕووباری سیروان تەرمی گەنجێکی بەخنکاوی دۆزیەوە بەناوی (ف . م . م ) لەدایکبووی ١٩٩٣".

وتیشی :" قوربانیەکە دانیشتووی دەربەندیخانە ، کەنزیکەی بیست ڕۆژە بێ سەروشوێنە و ، بەوتەی کەسووکاری ناوبراو نەخۆشی دەرونی ھەبووە ".


ڕونیشیکردەوە :"لەئێستاشدا لەبەرئەوەی پێشترلەلایەن پۆلیسی دەربەندیخانەوە پەڕاوی بۆکراوەتەوە بۆیە تەرمی ناوبراوو زانیاریکانمان ڕادەستی پۆلیسی دەربەندیخان کردوە بەمەبەستی توێکاری پزیشکی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە".


‌‌‌
7/17/2017 10:58:46 PM
Print Friendly and PDF