هەواڵ

سەلاحەدین بەھائەدین: دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ستراتیجمانە


بزاڤ پرێس:

ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، دەڵێت" دروستبونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بە یەکێک لە ستراتیژە سەرەکیەکانی یەکگرتوومان داناوە.

دوای نیوەرۆی ئەمرۆ دوو شەمە ١٧/٧/٢٠١٧ سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەگەڵ راوێژکارانیدا لە ھەولێر کۆبۆوە،
لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی تیشکی خستە سەر بارودۆخی عێراق بە گشتی و بارودۆخی ئابوری و سیاسی ناوچەکەو کوردستان بە تایبەتی و ھەوڵەکانی یەکگرتووی باسکرد بە تایبەت بۆ چارەسەری بژێوی خەڵک و کاراکردنەوەی پەرلەمان و گەیشتن بە کۆدەنگی نیشتمانی و زەمینە سازی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان بێت بۆ بەدیھێنانی مافی چارەی خۆنوسین و سەربەخۆی کوردستان".

سەلاحەدین بەھائەدین ووتیشی" یەکگرتوو بەردەوام لە پێناو بەرژوەندییە گشتیەکانی خەڵک وخاکی کوردستان کاری کردووە و ھەمیشە ھاریکارێکی سەر راست و دڵسۆز بووە".

راشیگەیاند" ریفراندۆم لای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان شتێکی نوێ نیە و ئێمە لە کۆنگرەی شەش و حەوت بەکۆی دەنگ جەختمان لەسەر مافی چارەی خۆنوسین و دروستبونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان کردوەتەوە و بە یەکێک لە ستراتیژە سەرەکیەکانی یەکگرتوومان داناوە و، یەکگرتوو لەسەر جەم قۆناغەکاندا خاوەنی پلان و ئەجێندای خۆیەتی بۆ خزمەتی خاک و نیشتمان".


‌‌‌
7/17/2017 10:57:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ