هەواڵ

ھێمن ھەورامی: پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان مەرج لە کەس قبوڵ ناکات


بزاڤ پرێس:

 ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" پارتی ھیچ مەرجێکی نییە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، مەرجیش لە کەس قبوڵ ناکات.

ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند،:رۆژی یەکشەممە ١٦-٧-٢٠١٧ پارتی پەیوەندی بە گۆڕانەوە کردووە بۆ کۆبوونەوەی دووقۆڵی و رووبەڕوو ئەوەش لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ". 

ھەورامی راشیگەیاند" داواکەیان بەشێوەیەکی فەرمی کردووە و چاوەڕێی وەڵامی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕانن".

ووتیشی" پارتی لەپێناو سەرخستنی گشتپرسی وازی لە مەرجەکانی خۆی ھێناوە بە گەڕانەوەی یوسف محەممەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە.ئێستا پارتی ھیچ مەرجێکی نییە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، مەرجیش لە کەس قبوڵ ناکات".


‌‌‌
7/17/2017 10:29:31 PM
Print Friendly and PDF