هەواڵ

ترامپ: بەرانبەر سەدان ملیار دۆلار بەشداری لوتکەی ریاز بووم


بزاڤ پرێس: عبداللە گەرمیانی


سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە بەسعودییەکانی وتووە، ھەرگیز بەشداریی لوتکەی ریاز نابێ کە لەم دواییانەدا گرێ درا تاوەکو لەمامەڵەی کڕینی چەکی ئەمریکا سەدان ملیار دۆلار نەدەن.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە (سی بی ئەن) راگەیاند:" بە بەرپرسە سعوودییەکانم وتووە پێویستە چەکی ئێمە بکڕن و لەوڵاتەکەماندا وەبەرھێنان بکەن، ئەگینا ھەرگیز سەردانی ریاز ناکەم، ئەوانیش بەو جۆرەیان کرد کە من وتم".

ئاماژەشی بەوە دا" رازییبووە ‌بەشداری لوتکەی ریاز بێ بەرانبەر بەوەی یارمەتیدانی تیرۆر رابگیردرێت و ھەندێ لەدەوڵەتانی ناوچەکە بەھاوکاریکردنی تیرۆر تێوەگلاون.
ھەروەھا وڵاتەکەی پەیوەندییەکی باشی لەتەک قەتەردا ھەیەو ھیچ کێشەیەک نییە".

 لەبارەی پێگەی سەربازیی ئەمریکا لەدەوحەدا، سەرۆکی ئەمریکا ووتی" گەر ئێمە لەوێ دەربچین، ئەوە دەیان دەوڵەتی تر ھەیە پێگەی سەربازییمان بۆ دروست بکەن. گەر ئەمریکا بیەوێ پێگەی سەربازیی لەدەوڵەتانی ناوچەکەدا ھەبێ، ئەوە خودی ئەو وڵاتانە تێچووەکەی ئەگرنە ئەستۆ".   


‌‌‌
7/15/2017 11:38:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ