هەواڵ

وەفیق سامەرائی باسی ھەڵوێستێکی نەوشیروان مستەفا دەکات


بزاڤ پرێس:

وەفیق سامەرائی فەرماندەی ھەواڵگری سەربازی رژێمی بەعس، باسی ھەڵوێستێکی نەوشیروان مستەفا دەکات.

لەوتارێکدا، وەفیق سامەرائی فەرماندەی ھەواڵگری سەربازی رژێمی بەعس و راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی جەلال تاڵەبانی، باسی نەوشیروان مستەفای رێکخەری کۆچکردووی بزووتنەوی گۆڕان دەکات.

سامەرائی لەو وتارەدا دەڵێت "لەکاتی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی عێراق و کورد لەساڵی ١٩٩١، حسێن کامیل زۆر بەتوندی قسەی کردو ھێندە توڕە بوو ە مەسعود بارزانی بێرییەکەی سەری داناو پێی وت "لەحاجی ئۆمەرانیش ئەتکەمە دەرەوە" بەڵام مەسعود بارزانی ھیچ وەڵامێکی نەبوو، لەو کاتەدا نەوشیروان مستەفا ھاتە دەنگ و بەتوندی وەڵامی حسێنی کامیلی دایەوەو بێ دەنگی کرد."

سامەرائی دەشڵێت "لەو کاتەدا ئازایەتی نەوشیروان مستەفام بۆ دەرکەوت و لەوێوە دەستم کرد بە ھاوڕێیەتی و دۆستایەتی ئەو"

د.ع







‌‌‌
7/15/2017 11:33:31 PM
Print Friendly and PDF