هەواڵ

گەرمیان...بەتاوانی دزیکردن مێردمنداڵێک دەستگیردەکرێت


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال

مەفرەزەکانی ١٠٤ی کەلار دوێنێ پێنج شەمە توانیان مێردمنداڵێک دەستگیربکەن کەپارەی لەدوکانێکی نیوبازاڕی کەلار دزیبوو


ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند :" مەفرەزەکانی ١٠٤ی کەلار دوێنێ پێنج شەمە توانیان مێردمنداڵێک دەستگیربکەن کەپارەی لەدوکانێکی نیوبازاڕی کەلار دزیبوو".

وتیشی :"دوای ئەوەی دوکاندارێک لەلای پۆلیس سکاڵای تۆمارکرد لەسەرحاڵەتی دزیکردن لەدوکانەکەی توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت".

 ڕونیشیکردەوە :"ئەوتۆمەتبارە کەناوی (ک . ڕ .ح)لەدایکبووی ٢٠٠٢ ە  ، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراوە".


‌‌‌
7/15/2017 12:17:35 AM
Print Friendly and PDF