هەمەڕەنگ

ئەمریکا: نەخۆشخانەیەک بۆ باڵندەکان دەکرێتەوە


بزاڤ پرێس:ھەردی ئەنوەر

رێکخراوێکی خۆبەخش لە نیویۆرک ھەڵدەستێ بە کردنەوەی نەخۆشخانەیەک بۆ باڵندەکان، ئەو نەخۆشخانەیە زیاتر چارەسەری ئەو باڵندانە دەکات کە تووشی نەخۆشی سەخت بوون.

یان ئەو باڵندانەی کە خۆیان بە پەنجەرەدا داوە و تووشی برینداریەکی زۆر بووە، یان لەسەربان بە ھۆی لاوازی دەستەکانیان تووشی ئازار دەبن و بریندار دەبن.

ئەو باڵندانەی کە زیاتر تووشی برینداربوون دەبن، ئەو باڵندانەن کە خۆیان بە شوشەی ئۆتۆمبێلەکاندا دەکێشن.


‌‌‌
6/18/2017 12:30:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ