هەمەڕەنگ

بەم خورادنە منداڵەکەت لە کورتەباڵای بپارێزە


بزاڤ پرێس:ھەردی ئەنوەر

لە ئیکوادۆر لێکۆلێنەوەیەک ئەنجامدراوە کە ھەر دایکێک ھەستی کرد منداڵەکەی لەش و لاری لاوازە و گەشەی باڵای لاوازە یان خواردنی کەمە دەتوانێ رۆژانە بە ھێلکەیەک قەرەبووی ئەو بۆشاییە بکاتەوە.

ھێلکەکە دەتوانێ بیکوڵێنێ کە باشترە یان بیکاتە مەقلی بە ھەردوو باردا درست و گونجاوە.

ئەو پزیشکانەی کە ئەم لێکوڵینەوەیان کردووە لە دەورەیەکی گەورەدا ئەنجامدراوە بەناوی(پیدیەتریاکس). وە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکیەکانی گەشەنەکردنی باڵای منداڵ بریتیە لە کەم خۆراکی و کەمی ڤیتامینەکان

کە ھێلکە دەتوانێ پڕی بکاتەوە. بە پێی راپرسی رێکخراوی پزیشکی جیھانی ١٥٥ ملیۆن منداڵی قەزەم(کورتە باڵا)ھەیە. ئەو پڕۆسەیە لەسەر ١٦٠ منداڵ کراوە دوای شەش مانگ رێژەی ئەو منداڵانەی کە باڵایان

بەرزتر بووە بە ھۆی خواردنی ھێلکەیەک زیاتر بووە.  وە رێکخراوی خۆراکی بەریتانیا ئەوەی راگەیاندووە کە ھێلکە باشترین خۆراکە بو َگەشەی لەش. ئەو رێکخراوە ئەوەشی خستە ڕوو: پێویست خۆراکی منداڵەکەت

زنجیرەیەک خواردن کە دەوڵەمەند بێ بە پڕۆتین لە خۆ بگرێ وەک: گۆشت، ماسی، ھێلکە.


‌‌‌
6/18/2017 12:26:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ