مێژوو

لەنێوان نەوشیروان مستەفا و مەسعود مستەفادا


محەمەد سالار (پاشا)

بەشی دوەم و کۆتایی

١٣. خێزانداری
ـ نەوشیروان مستەفا لەتەمەنی (۳۷) سالی ھاوسەرگیری کردوە.
ـ مەسعود بارزانی لەتەمەنی (۲۲) سالی ھاوسەرگیری کردوە.
١٤. مندال
ـ نەوشیروان مستەفا خاوەنی (۳) مندالە.
ـ مەسعود بارزانی خاوەنی (۸) مندالە.
١٥. شۆرشی ئەیلول
ـ نەوشیروان مستەفا رۆلێکی کەمی دیوە لەشۆرشی ئەیلول و ماوەیەکیش بەنێگەتیڤی رۆلی بینیوە.
ـ مەسعود بارزانی رۆلی کاریگەری بینیوە لەشۆرشی ئەیلول.
١٦. شۆرشی نوێ
ـ نەوشیروان مستەفا کەسی دوەم و ھەندێک جاریش کەسی یەکەمی روداوەکان بوە لەشۆرشی نوێ بەھۆی بالادەستی یەکێتی لەو ماوەیەدا (۱۹۷٥ـ۱۹۸۸).
ـ مەسعود بارزانی بەحیزبی دوەم ئەژمار دەکرێت لەشۆرشی نوێ لەروی کاریگەرییەوە و ھەندێک جار بەحیزبی سێیەمیش دوای سۆسیالست.
١٦. پۆزەتیڤ
ـ گرنگترین کارە پۆزەتیڤەکانی نەوشیروان مستەفا:
ڕ. بەرێوەبردنی شۆرشی نوێ.
ب. دانانی نەخشەی راپەرین.
ج. شکاندنی دیواری ترس و کرانەوە بەروی دیموکراتیکردنی ھەرێمی کوردستان.
ـ گرنگترین کارە پۆزەتیڤەکانی مەسعود بارزانی:
ڕ.بەشداری شۆرشی ئەیلول لەناوەندی بریاردان.
ب. ھەلگیرسانی شۆرشی گولان
ج. بەنێودەولەتی کردنی دۆسییەی کورد.
١٧. نێگەتیڤەکان
ـ گرنگترین خالە نێگەتیڤەکانی نەوشیروان مستەفا:
ا. بەشداری نێگەتیڤ لەشۆرشی ئەیلول.
ب. شەری پشت ئاشان و قەرناقە.
ج. زەبر و توندوتیژی لەسەردەمی شاخ.
ـ گرنگترین خالە نێگەتیڤەکانی مەسعود بارزانی:
ڕ. شکستی ئاشبەتال
ب. پەیوەندی نادروست لەگەل ولاتانی دراوسێ
ج. ۳۱ ئاب و کارەساتی شەنگال
١٨. ھەوالگیری
ـ نەوشیروان مستەفا یەکێکە لەدامەزرێنەرانی دەزگای زانیاری لەسالی ۱۹۹۱.
ـ مەسعود بارزانی دامەزرێنەری دەزگای پاراستنە لەئایاری ۱۹٦٦.
١٩. مۆدێلی حوکمرانی
ـ نەوشیروان مستەفا کاری ئۆپۆزسیۆن بونی داھێنا لەمۆدێلی حوکمرانی لەھەرێمی کوردستان.
ـ مەسعود بارزانی تەنھا ئەدای دەسەلاتداری کردوە.
٢٠. مەدەنی
ـ بزوتنەوەکەی نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەیەکی مەدەنی بێ چەکە.
ـ حیزبەکەی بارزانی حیزبێکی چەکدارە.
٢١. پەرلەمان
ـ بزوتنەوەکەی نەوشیروان مستەفا تەمەنی (٦) سالە و خاوەنی (۲٤) کورسیە.
ـ حیزبەکەی بارزانی تەمەنی (٦۹) سالە و خاوەنی (۳۸) کورسیە.
٢٢. دیدار
ـ نەوشیروان مستەفا بەئاسانی ھەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت دیداری بکات.
ـ بۆ گەشتن بەدیداری بارزانی پێویستە دەیان رێکار بگیرێتە بەر، وەھاولاتی ئاسایی ناتوانێت دیداری بکات.
٢٣. بنەمالە
ـ نەوشیروان مستەفا بنەمالە و خێل و عەشیرەت بەھۆکارێکی نێگەتیڤ دەبینێت لەکاری سیاسی و دیموکراتیکردنی کۆمەلگە.
ـ مەسعود بارزانی بەخالێکی ئێجگار کاریگەر و پۆزەتیڤی دەبینێت.
٢٤. بنەمالە لەنێو حیزب
ـ نەوەکانی نەوشیروان مستەفا ھیچ رۆلێکیان نیە لەنێو بزوتنەوەی گۆران.
ـ نەوەکانی بارزانی رۆلی کاریگەریان ھەیە لەحیزب.
٢٥. رەگەزنامە
ـ نەوشیروان مستەفا جگە لەرەگەزنامەی عێراقی رەگەزنامەی بەریتانیشی ھەیە.
ـ مەسعود بارزانی جگە لەرەگەزنامەی عێراقی رەگەزنامەی نەمسایی ھەیە.


‌‌‌
6/17/2017 10:13:34 PM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ