مێژوو

لەنێوان نەوشیروان مستەفا و مەسعود مستەفادا


محەمەد سالار (پاشا)

بەشی یەکەم

١. لەدایکبون؛
- نەوشیروان مستەفا لەسالی ١٩٤٤ لەدایکبوە.
- مەسعود بارزانی لەسالی ١٩٤٦ لەدایکبوە.
٢. شوێنی لەدایکبون؛
- نەوشیروان مستەفا لەشاری سلێمانی لەدایکبوە.
- مەسعود بارزانی لەشاری مەھاباد لەرۆژھەلاتی کوردستان لەدایکبوە.
٣. پێگەی بنەمالە؛
- نەوشیروان مستەفا لەخانەوادایەکی ئاسایی دیندار لەدایکبوە.
- مەسعود بارزانی لەبنەمالەیەکی شۆرشدار لەدایکبوە.
٤. یەکەمین قۆناغی سیاسی؛
- یەکەمین قۆناغی سیاسی ھەردوکیان پارتی دیموکراتی کوردستانە.
٥. یەکەمین کاری سیاسی؛
- یەکەمین کاری سیاسی نەوشیروان مستەفا بریتیە لەرێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
- یەکەمین کاری سیاسی مەسعود بارزانی بریتیە لەبارەگای بارزانی پالپشت لەگەل مەلا مستەفا.
٦. خوێندن؛
- نەوشیروان مستەفا بەکالریۆسی ھێناوە لەزانستی سیاسی لەزانکۆی بەغدا پاشان ماستەری ھێناوە لەزانکۆی ڤیەنا لەھەمان بوار و خوێندکاری دواین قۆناغی دکتۆرا بووە.
- مەسعود بارزانی تا قۆناغی ناوەندی خوێندوە.
٧. پالپشت؛
- نەوشیروان مستەفا بەتەنھا و پالپشت بەتوانای خۆی دەستی بەکاری سیاسی کردوە.
- مەسعود بارزانی بەتوانای خۆی و پالپشت بەمەلا مستەفا دەستی بەکاری سیاسی کردوە.
٨. کاری رۆژنامەگەری؛
- دەستپێکی چالاکی نەوشیروان مستەفا بریتیە لەکاری رۆژنامەوانی و لەدەیان رۆژنامە و گۆڤار کاری رۆژنامەنوسی کردوە و سەرجەم پلەکانی رۆژنامەنوسی بریوە و ئەندامە لەسەندیکای رۆژنامەنوسانی بەریتانیا.
- مەسعود بارزانی کاری رۆژنامەنوسی نەکردوە.
٩. نوسین؛
- نەوشیروان مستەفا لەبواری مێژووی کۆن و نوێ و سیاسەت و کۆمەلناسی و رۆژنامەوانی نوسینی ھەیە و کۆی کتێبەکانی دەکاتە (٢٧) کتێب.
- مەسعود بارزانی تەنھا یەک کتێبی (٣) بەرگی لەسەر بارزانی نوسیوە.
١٠. دامەزراندنی حیزب؛
- نەوشیروان مستەفا ئەندامی دەستەی دەمەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و دامەزرێنەر و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانە.
- مەسعود بارزانی ھیچ حیزبێکی دامەزراندوە.
١١. پۆستی حوکمرانی؛
- نەوشیروان مستەفا لەماوەی (٢٤) سالی حوکمرانی و دەسەلاتداری کوردی ھیچ پۆستێکی وەرنەگرتوە.
- مەسعود بارزانی لەسالی (١٩٩٢-١٩٩٦) سەرۆکی دیفاکتۆی دھۆک بوە و لە (١٩٩٦-٢٠٠٥) سەرۆکی دیفاکتۆی ھەولێر و دھۆک بوە و لە (٢٠٠٥-٢٠١٣) سەرۆکی ھەلبژێردراوی ھەرێم بوە لە (٢٠١٣-٢٠١٥) دوو ساڵ وادەکەی درێژکراوەتەوە و ئێستاش لەسەر کورسی سەرۆکی ھەرێمی بێ پالپشتی یاسایی.
١٢. زمان؛
- نەوشیروان مستەفا زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و ئەلمانی دەزانێت.
- مەسعود بارزانی زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی ئەزانێت.


‌‌‌
6/17/2017 10:11:47 PM
Print Friendly and PDF
123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ