هەمەڕەنگ

فیلمی (بێدەنگی ئاسمان) بەرھەمدەھێنرێت


بزاڤ پرێس ــ شۆرش محمد

دەرھێنەری سینەمای کوردی جبرائیل ئەبوبەکر کورتە فیلمێکی ئەنیمەیشن بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) لەبارەی خەونەکانی مرۆڤەوە بۆ ئازادی بەرھەم دەھێنێتء لەچەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەمایدا بەشداری دەکات. 

لەبارەی چیرۆکی فیلمەکە و لەلێدوانێکیدا، دەرھێنەر جبرائیل ئەبوبەکر وتی "فیلمەکە باس لەخەونی مرۆڤ دەکات بۆ ئازادی، بەوپێیەی کە ھیچ کەسێک ناتوانێت رێگا لەئازادی بگرێتء بەربەستی بۆ دروست بکات". 

وتیشی "ماوەی فیلمەکە ١٠٠ چرکەیە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٧-یە".
ئەم فیلمە نوێترین بەرھەمی سینەمایی ئەم دەرھێنەرەیە و لەئێستادا فیلمەکە لەچەندین فێستیڤاڵی سینەمایی نێونەتەوەیی وەرگیراوە و بەشداری لەپێشبڕکێ و بردنەوەی خەڵاتدا دەکات. 

جبرائیل ئەبوبەکر رەحمان لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٣ی شاری ھەولێرە، لەساڵی ٢٠٠١ەوە دەستیداوەتە کاری سینەمایی و لەنزیکەی ٤٠ کورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە ١٣ فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی ٢٠١٠ەوە کاری دەرھێنانی سینەمایی دەکات و ھەتا ئێستا چوار کورتە فیلمی بەرھەمھێناوە و نزیکەی ٢٠ خەڵاتی نێوخۆیی و جیھانیشی بەدەستھێناوە.



‌‌‌
6/5/2017 4:21:07 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ