د. موسه‌نا ئه‌مین بۆ بزاڤ: ئیخوان به‌قه‌د گه‌وره‌یی ئیسلام بیر ده‌كاته‌وه
جبار ڕه‌حمان
به‌شى يه‌كه‌م
ئیخوان موسلمین كێن؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ئیخوان وه‌ك مێژوو و هزر بگه‌ین ده‌بێت سه‌ردانی د. موسه‌نا ئه‌مین بكه‌ین، ئه‌و گه‌رچی شاره‌زایی مێژووی ئه‌و رێكخراوه‌یه قه‌ناعه‌تێكی ته‌واویشی به‌و تێگه‌شتن و ته‌فسیره هه‌یه كه‌ئیخوان له‌ئیسلام تێگه‌شتون، ئه‌م دیداره چاوپێكه‌وتنێكی دوور و درێژه، به‌ووردی باس له 3 ته‌وه‌ری گرنگ ده‌كه‌ین، یه‌كه‌میان ئیخوان موسلمین وه‌ك هزر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك، دووه‌میان وه‌ك مێژوویه‌كی دوور‌و درێژ (1928 - ؟)، سێیه‌میان وه‌ك ئه‌داكردنی حوكمرانی (2011 – 2012).
بزاڤ پرێس: دكتۆر با له(١٩٢٨)ه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ئیخوان موسلیمین په‌رچه‌كرداری رمانی خه‌لافه‌ت بوو یان ئه‌زمونێكی تازه بوو هاته كایه‌وه؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: بسم الله الرحمن الرحیم
بێگومان هه‌ر دیارده‌یه‌ك له‌روی زانستییه‌وه ناكرێت به‌یه‌ك هۆكار شیكار بكرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی زانستییه هه‌موو جارێك دیارده‌یه‌ك كه‌باس ده‌كرێت خه‌ڵك زۆرتر په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك هۆكار شیكاری بكه‌ن، له‌راستیدا كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ی پێ شیكار بكرێت; له‌وانه‌یه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و داروخان و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی موسڵمانانه‌وه بێت كه‌خه‌لافه‌ت نه‌ما، به‌لاَم له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌قه‌د ئه‌وه‌و ره‌نگه له‌وه گه‌وره‌تر بریتی بێت له‌ئیستعمار و بونی داگیركه‌ران له‌ناو وڵاتانی ئیسلامی چونكه ئه‌وه‌نده‌ی میسرییه‌ك له‌ناو میسردا هه‌ست به‌پۆستاڵه‌كان و فیشه‌كه‌كان و قامچیه‌كانی داگیركه‌رێك ده‌كات له‌ناو وڵاتی خۆیدا، ئه‌وه‌نده هه‌ست به‌وه ناكات كه‌چی له‌توركیا رویداوه; هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین هۆكارێكی دیكه بوونی كه‌سێكی وه‌ك حه‌سه‌ن به‌ننا خۆیه‌تی، بێگومان هه‌زار پرۆژه هه‌بێت سه‌ركرده‌ی نه‌بوو ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ ناكرێت. حه‌سه‌ن به‌ننا وه‌ك كه‌سێكی دڵ سوتاو بۆ ئیسلام و كه‌سێكی عه‌قڵ گه‌وره و چاوكراوه و خوێنده‌وار و به‌هیممه‌ت بۆ كاركردن وه به‌توانا و سه‌ركه‌وتوو له‌كاره‌كانیدا ئه‌وه‌ش هۆكارێكه، بوونی كۆمه‌ڵێك هاوكاریش له‌و كاته‌دا، هاوكاره‌كانیشی زوو هاتن به‌ده‌میه‌وه و باوه‌ریان به فكره‌كه‌ی هێنا وه هاوكاریان كرد; ئه‌مانه هه‌موی هۆكارن به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانیت بڵێیت به‌هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌وه به‌وه‌ی پێویستییه‌كی راسته‌قینه له‌ناو شه‌قامدا هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سه‌ر بگرێت و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی هه‌بوو خۆی ژینگه‌یه‌كی له‌باربوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته دروست ببێت چونكه داروخانی ئوممه‌تی ئیسلامی به‌تایبه‌ت گه‌لی میسری خۆی گه‌یشتبوه سنورێك ئیتر له‌وه زیاتر له‌توانادا نه‌بوو به‌رده‌وام بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌به‌رامبه‌ری دروست ببێت.
بزاڤ پرێس: له‌كۆنگره‌ی ساڵی ١٩3١ له ماده‌ی دووه‌می قانونی ئه‌ساسی ئیخوان كه پێناسه‌ی ئیخوان ده‌كات ده‌ڵێت "ده‌سته‌یه‌كی ئیسلامی كۆمه‌ڵكاره بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ئیسلام وهه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌نده تێده‌كۆشێت"، واته له‌م پێناسه‌یه‌دا تێده‌گه‌ین ئیخوان ئومه‌میانه بیر ده‌كاته‌وه واته نه‌ك خێڵ نه‌ك نه‌ته‌وه له‌نه‌ته‌وه‌ش تێده‌په‌رێنێت ده‌گاته ئومه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ روون بكه‌یته‌وه تێگه‌یشتنی ئومه‌میانه‌ی ئیخوان بۆ ئیسلام چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: بێگومان ئیخوان بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالستی نییه، به‌ڵام دژ به ناسیۆنالستیش نییه، واته دژ به فكری نه‌ته‌وایه‌تی نییه، به‌ڵام خۆی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی نییه، به‌ڵام ئومه‌می و ئیسلامیه. كاتێك دروست بووه به‌ئامانجی ژیانه‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام دروست بووه وه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیخوان بریتین له‌چاكسازی ئه‌م وڵاته ئیسلامیانه وه جارێكی تر دارشتنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌م ئوممه‌ته له تاكه‌وه بۆ خێزان، بۆ حكومه‌ت، بۆ دنیا، بۆ رابه‌رایه‌تی كردنی مرۆڤایه‌تی.
بزاڤ پرێس: چۆن ئیخوان تاك په‌روه‌رده ده‌كات؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: ئه‌مه‌ی پرسیت مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه، به‌راستی داهێنانێكی فكری گه‌وره بوو چۆن تۆ ئومه‌میانه وئیسلامیانه و به‌ئاستی ئوممه‌تێك بیربكه‌یته‌وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌كه‌یته هۆكاری كشانه‌وه له‌پرسه ناوخۆییه‌كان و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و حاڵه‌تی دژ له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی میسری بیریان ده‌كرده‌وه، وه‌ك حزبی وه‌فد ئه‌مانه نیشتمانی میسری بوون، هه‌ندێكیش هه‌بوون وه‌ك رێكخستنه‌كانی تر ئه‌وانه‌ی جه‌مال عبدالناصر و ئه‌وانه‌ی تریان لێ دروست بوو، ئیخوان ئیسلامی بیریان ده‌كرده‌وه‌و زۆر خۆیان نه‌خستبووه حاڵه‌تی دژ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو بیركردنه‌وه‌یه به‌ڵكو قه‌ناعه‌تیان وابوو فیكری ئیسلامی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه هه‌موو خه‌مێكی نیشتمانی و ناسیۆنالستی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت له‌ناویدا جێگه‌ی بێته‌وه وه ئه‌گه‌ر ئێمه ئاراسته‌ی دوورمان بریتی بێت له‌چاكردنی ئومه‌تی ئیسلام به‌دڵنیاییه‌وه كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و نادادگه‌ری و ئه‌مانه‌ش هه‌مووی مسۆگه‌ر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه پێویست ناكات ئه‌وانه بكه‌ینه ئامانج، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بكه‌ینه ئامانجی خۆمان ئیتر ئامانجمان لا كۆتایی پێدێت، بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان موسلیمینیش ئه‌سڵه‌ن په‌یوه‌ست نییه به‌ئامانجێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌ئامانجی ئومه‌تی ئیسلام و به‌قه‌د گه‌وره‌یی ئیسلام بیر ده‌كاته‌وه گه‌وره‌یی ئیسلامه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه دادگه‌ری بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی دابین بكات، كۆمه‌ڵێك به‌ها بێنێت بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌موو مرۆڤایه‌تی پێی به‌خته‌وه‌رببن وه هه‌ركه‌سێكیش مسوڵمانانه بیر بكاته‌وه ده‌بێ مرۆڤایه‌تیانه بیر بكاته‌وه ده‌بێت ئامانجه‌كه‌ی هه‌موو گۆی زه‌وی بێت، هه‌موو مرۆڤ بێت وه‌ك مرۆڤ، هه‌موو مرۆڤێك ده‌بێت به ئیسلام به‌خته‌وه‌ر بێت، هه‌موو مرۆڤێك ده‌بێت له‌ئیسلام به‌هره‌مه‌ند بێت، دادگه‌ری بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیه، ته‌نها بۆ موسڵمانان یان بۆ عه‌ره‌ب یان بۆ كورده‌كان نیه; ئیخوان به‌م شێوه‌یه بیریان ده‌كرده‌وه. ئامانجه‌كانمان ده‌بێت ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بن مرۆڤایه‌تی هه‌مووی تیایدا جێی ببێته‌وه، چونكه ئیسلام خۆی ئاوا گه‌وره‌یه تۆش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌یت هه‌ڵگری ئیسلامێكی راسته‌قینه‌یت، تۆ كه‌هه‌ڵگری ئیسلامێكی بێ ته‌زویری كه‌واته ئه‌بێت وه‌ك ئیسلام بیر بكه‌یته‌وه وه ئه‌مه مانای وانییه كه تۆ دژ بیت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یان پرسه‌كانی نیشتیمانه‌كه‌ت به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه پرسی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ت ده‌بێته به‌شێك له‌و خه‌باته گه‌وره‌یه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت بۆ سه‌ركه‌وتنی دادگه‌ری له‌كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا.
بزاڤ: ئیمام به‌ننا له‌یه‌كێك له نوسینه‌كانیدا ده‌ڵێت "ئێمه یه‌كێتی خاكی عه‌ره‌ب زۆر گرنگه به‌لاماناوه ئامانجێكیشه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین ئه‌مه له‌لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه كه‌باسی توركیا ده‌كات له‌سه‌ر هزری نه‌ته‌وه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌ڵێت ئه‌م نه‌ته‌وایه‌تیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كی فاشستی و خراپه، دورخستنه‌وه‌ی و دژایه‌تیكردنی یه‌كێكه له ئامانجه‌كانمان" ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌ی ئیمام به‌ننا چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنرێت؟ واته تێگه‌یشتنیان بۆ نه‌ته‌وایه‌تی چۆنه؟ چۆن دابه‌شی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كات؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: نه‌ته‌وایه‌تی لای ئیخوان هه‌ر وه‌ك جه‌نابت ئاماژه‌ت پێكرد، دوو جۆر نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كیان بریتییه له‌بینا‌و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كی بیناكراو له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیخوازی تایبه‌ت به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر دژ بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تریش، یاخود نه‌ته‌وایه‌تییه‌ك كه بیناكراوه له‌سه‌ر رق بوونه‌وه له‌غه‌یری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی; كینه‌و بوغز و رق و شۆڤێنیه‌تت هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و، ئه‌مه بێگومان له‌ئیسلامدا ئه‌م شته بوغزێنراوه نیه چونكه تۆ مافی خۆته سور بیت له‌سه‌ر مافی خۆت به‌ڵكو ئه‌ركی خۆته سوربیت له‌سه‌ر مافی خۆت به‌ڵام له مافی خۆت تێپه‌ری بۆ مافی خه‌ڵك ئیتر تۆ له‌وه‌دا ده‌بێت بوه‌ستیت چونكه ئه‌وه نابێت به‌ده‌ستخستنی حه‌ق به‌ڵكو ده‌بێت به‌ده‌ستخستنی زوڵم له‌كاتیكدا تۆ مافی مرۆڤێكی دیكه یان مافی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه پێشێل بكه‌یت له‌كاتێكیشدا پابه‌ند بوون به‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت مانای ئه‌وه بگه‌یه‌نێت كه تۆ رقت له نه‌ته‌وه‌كانی تر بێت و به‌چاوی دوژمن و به‌چاوی كه‌م سه‌یریان بكه‌یت ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه شۆڤێنییه نه‌ته‌وه‌گه‌ری و نه‌ته‌وایه‌تیه‌ت نیه.
بزاڤ پرێس: ئه‌مه‌ش ئه‌ساسه یه‌كه‌مه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئیسلام ده‌روانێته نه‌ته‌وایه‌تییه‌ت نه‌ك له‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌ته‌وه بروانێته ئیسلامییه‌كه وه‌ك ئیدیعای ده‌كه‌ن.
د. موسه‌نا ئه‌مین: ئه‌مه بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامیه وله‌ئیسلامه‌وه ده‌روانێته هه‌موو شته‌كان وه به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ته‌وایه‌تیه‌ت له ئیسلامدا قبوڵ نه‌بێت ئیخوانیش قبوڵی ناكات واته ئه‌و بزوتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تیه نییه مه‌رجه‌ع لای ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بێت، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامییه به‌رژه‌وه‌ندی و پێوه‌ر و سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامه هه‌ر شتێك ئیسلام قبوڵی نه‌بێت به دڵنیاییه‌وه ئیخوانیش قبوڵی نییه به‌ڵام ئایا ئیسلام دژه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی خۆی وه‌ربگرێت؟ سه‌ربه‌ستی خۆی وه‌ربگرێت؟ ئازادی و كه‌رامه‌تی خۆی وه‌ربگریت؟ نه‌خێر نه‌ك ئه‌وه دژ نییه به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌ركێكه له‌ئه‌ركه‌كانی كه‌سی موسوڵمان، كاتێك دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئینسان، خوا ده‌فه‌رموێ "وانژر عشیرتك أقربین" واته یه‌كه‌م جار چاوت له نه‌ته‌وه‌و له‌عه‌شیره‌ته‌كه‌ی خۆت بێت چونكه ئه‌گه‌ر تۆ نه‌توانیت له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆتدا به‌خزمه‌ت و به‌توانا بیت ئه‌ی له‌گه‌ل خه‌ڵك چۆن ده‌توانی؟، له‌به‌رئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رشتێك ئیسلام قبوڵی نه‌كات ئیخوانیش قبوڵی ناكه‌ن به‌ڵام نه‌ته‌وایه‌تی یان پرسی دیموكراسی هه‌ر جۆره پرسیكی تر وه‌ك كه‌رامه‌ت و مافی مرۆڤ و یه‌كسانی نێوان ره‌گه‌زه‌كان هه‌موو ئه‌مانه به‌و ئه‌ندازه‌ی له‌ئیسلامدا قبوڵ و رێز لێگیراوه‌و سنور‌و چوارچێوه‌ی بۆ كێشراوه ئیخوان به‌و ئه‌ندازه‌یه له‌گه‌ڵیه‌تی.
بزاڤ پرێس: له‌مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده‌ی ئیخواندا تیگه‌یشتنی بۆ "به‌رامبه‌ر" چیه؟ خوێندنه‌وه‌ی بۆ به‌رامبه‌ر چیه؟ بۆ نمونه منێكی ناسیۆنالست بروام به‌م فكره ئومه‌مییه نییه، منێكی ماركسی منێكی نه‌ته‌وایه‌تی منێكی نیشتمان په‌روه‌ر منێكی لیبراڵ بروام پێی نییه ئه‌م چۆن ئه‌روانیته ئه‌وه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی حوكمی ئیخوانی تیا ده‌كات؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: ئیخوان تاكی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده ده‌كات پێویست ناكات خه‌ڵكی تر وه‌ك تۆ بن ته‌نانه‌ت له‌ئاینیشدا چونكه (لا إكراه فی ا‌لدین). وه ئیخوان له‌ئیسلامه‌وه فێری ئه‌وه بووه خه‌ڵكی جیاواز له‌تۆ تائه‌وپه‌ری جیاوازی كه‌جیاوازی بیروباوه‌ر و عه‌قیده و ئاینه ئه‌بێت تۆ قبوڵی بكه‌یت چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای لێ بێت) قبوڵی كردوه وه پێكه‌وه ژیانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داون وه مافی پاراستون هه‌تا ژن و ژن خوازیشی له‌گه‌ڵ كردون، ئیخوان كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه عه‌قڵی ئیخوانه‌كان جیا بێت له عه‌قڵی خه‌ڵكی توندره‌و ئه‌قڵێك بێت بینا كرابێت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان له‌سه‌ر لێبورده‌یی و چاوپۆشی له‌سه‌ر رۆحی برایه‌تی وه جیاوازییه‌كان له‌گه‌ل تۆ پێویست ناكات وه‌ك تۆ بن وه تۆ ده‌بێ وه‌ك خۆشیان رێزیان لێ بگریت پێویست ناكات وه‌ك خۆتیان لێ بكه‌یت ئینجا رێزیان لێ بگریت چونكه كه‌وه‌ك خۆت لێ‌كردن ئه‌وسا رێزیان لێ بگریت ئه‌وه تۆ هه‌ر رێز له‌خۆت ده‌گریت رێز له‌خه‌ڵكی تر ناگریت، رێز گرتن له خه‌ڵكانی دیكه ئه‌وه‌یه تۆ رێزیان لێ بگریت وه‌ك خۆیان إقراریان بكه‌ی.
بزاڤ پرێس: له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه ئه‌مه‌ی جێبه‌جێكردووه؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه ئیخوان هه‌ر به‌م شێوه‌یه بیری كردوه‌ته‌وه یه‌كێك له راوێژكاره‌كانی حه‌سه‌ن به‌ننا كه‌سێكی مه‌سیحی بوو به‌ناوی مه‌كره‌م عوبه‌یل وه هیچ گرفتێكی نه‌بوو له‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كێك بێت له‌راوێژكاره‌كانی وه له دۆسته نزیكه‌كانی وه یه‌كێكیش بوو له‌و سێ چوار كه‌سه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی حه‌سه‌ن به‌ننایان دوای شه‌هیدبوون برد بۆ سه‌رقه‌بران ئه‌م پیاوه مه‌سیحییه یه‌كێك بوو له‌وانه واته ئه‌م هاوكاریه سروشتی و برایه‌تی و دۆستایه‌تییه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی جیاواز له دینی تۆ حه‌سه‌ن به‌ننا له پێغه‌مبه‌ر فێر بووه (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)كه تۆ نابێت بوغز و رق به‌كاربهێنیت به‌رامبه‌ر كه‌سێكی جیاواز له‌خۆت.
بزاڤ پرێس: له كاركردنیشدا له‌گه‌ڵ حیزبی وه‌فد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزاڤ: 945 دا به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه.
د. موسه‌نا ئه‌مین: بێگومان به‌ڵگه زۆرن به‌ده‌یان به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیخوان هیچ كاتیك خه‌ڵكی جیاواز له خۆی ره‌فز نه‌كردوه، هه‌ر ئیمام به‌ننا خۆیه‌تی له‌ریساله‌یه‌كدا باسی نیشتیمان په‌روه‌ری و ئه‌و شتانه ده‌كات ده‌ڵێت وه‌حده‌تی گه‌لی عه‌ره‌ب به‌شێكه له ئامانجه‌كانی ئێمه ناڵێت ئامانجی ئێمه‌یه چونكه ئامانجی ئیخوان له‌مه گه‌وره‌تره به‌س ده‌ڵێت به‌شێكه له‌ئامانجه‌كانی ئێمه قۆناغێكه له‌قۆناگی گه‌شتن به‌ئامانجی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه دژایه‌تی ناكه‌ین گه‌لی عه‌ره‌ب سه‌ربه‌ست بێت سه‌ربه‌رز بێت یه‌كگرتو بێت پێكه‌وه مافه‌كانی دابینكراو بێت ئه‌وه ئامانجی ئێمه‌یه به‌ڵام هه‌موو ئامانجه‌كانمان نییه وه نیشتمان په‌روه‌ری و خه‌م خواردن له‌نیشتمان ئامانجی ئێمه‌یه به‌ڵام هه‌موو ئامانجه‌كانی ئێمه نییه. ئه‌وان ئیخوان له‌وه گه‌وره‌تر و مرۆڤانه‌تر بیرده‌كاته‌وه به‌دڵنیاییشه‌وه هه‌ر ئه‌و مۆدیله‌ی ئیخوان له‌بیركردنه‌وه یان هاوشێوه‌كانی ئیخوان كه له‌ئاراسته‌یه‌كی مرۆڤایه‌تیدا بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و به‌ها و قیه‌مانه بیر ده‌كه‌نه‌وه كه‌پێویسته مرۆڤایه‌تی پێی بژی وه ئه‌و قیه‌م و به‌هایانه‌ش بۆ هه‌موو كه‌س به‌ره‌وا ده‌بینن هه‌ر ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئینسانی ته‌ندروسته بیركردنه‌وه‌كانی تر بیركردنه‌وه‌ی قۆناغین.
بزاڤ پرێس: ئیخوان چ سستمێكی پێ باشه بۆ حوكمرانی؟، ئێمه ده‌زانین سستمی ئیسلامییه به‌س ئه‌وه‌ی كه دیراسه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئیخوان بكات و به‌تایبه‌تی ئه‌ده‌بیاتی ئیمام به‌ننا خوا لێی خۆش بێت ووشه‌ی خیلافه‌ت نادۆزیته‌وه له‌ئه‌ده‌بیاتیاندا، بڵێن ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی خیلافه‌ت كه‌واته ئه‌گه‌ر خیلافه‌ت نه‌بێت چ سستمێكی حوكمرانیان لا باشه؟
بزاڤ: له‌بیركردنه‌وه‌ی ئیخواندا خیلافه‌ت سستمی حوكمرانی نییه، ئیخوان زۆر باسی خه‌لافه‌تیان كردووه به‌ڵام خه‌لافه‌ت لای ئیخوان واته یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی مسوڵمان ده‌بێت مسوڵمان له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه چونكه ئه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات (فه‌ردی مسوڵمان، خێزانی مسوڵمان، حكومه‌تی ئیسلامی، خه‌لافه‌تی ئیسلامی، ئوستازیه‌تی عام) ئه‌مه ئامانجه‌كانی ئیخوانه; یه‌كێك له‌وانه بریتیه له‌خه‌لافه‌ت به‌س خه‌لافه‌ت لای ئیخوان سستمی حكومرانی نییه ئه‌بێت كه‌سێك هه‌بێت له‌سعودییه هه‌ڵبژێرێ و ببێ به خه‌لیفه و خه‌ڵكی هه‌موو په‌یره‌وی لێ بكه‌ن، ئیخوان وا ئه‌زانێت هه‌ر وایشه خه‌لافه‌ت بریتییه له ئامانجێك بریتیه له‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی یه‌ك بێت به‌س چۆن یه‌ك ده‌بێت به فیدراڵی به كۆنفیدراڵی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌لانی مسوڵمان بگونجێت.
بزاڤ پرێس: به‌لای تۆوه ئالیه‌ت دانان چیه؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: ئه‌وانه میكانیزمن، ئه‌وانه سستمن ئه‌و سستمه ئیخوان باسی ناكات وه نابێت كه‌سیش بیسه‌پێنێت، ئه‌و سستمه‌ی خه‌لافه‌تی پێ ده‌گه‌رێته‌وه وه‌ك وتم دووباره خه‌لافه‌ت بریتیه له‌وه‌ی مسوڵمانان سه‌ر مه‌رجع و گه‌وره‌یان هه‌بێت. ئیسته چۆن ئه‌وروپا یه‌كێتی ئه‌وروپی هه‌یه چۆن دونیا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی هه‌یه چۆن ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی كۆمكاری عه‌ره‌بییان هه‌یه ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی كۆمكاری ئیسلامی‌یان هه‌یه ئه‌بێ نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام ده‌بێ سه‌ری ببێت ده‌بێ نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام چۆن له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی بیرده‌كاته‌وه وه‌ك گه‌لێك كورد یان عه‌ره‌ب یان فارس ده‌بێت پیكه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی مرۆڤایه‌تی بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت یه‌كێتی هه‌بێت هێزی هه‌بێت پێگه‌ی هه‌بێت له‌كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پێگه‌یه‌ك بۆ ئومه‌تی ئیسلام له‌ناو ئومه‌تانی دنیا.
بزاڤ پرێس: ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌م سستمه حوكمرانیه بمێنێته‌وه، ئیمام به‌ننا له‌ریساله‌یه‌كیدا ده‌ڵێت "ئێمه دان به‌حكومه‌تێك نانێین له‌سه‌ر ئه‌ساسی حیزبی دروستكرا بێت" بێگومان ئه‌م قسه‌یه له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فوئاد دا كراوه ئه‌كرێت ئه‌مه به تاكتیكێ سه‌یر بكه‌ین واته بۆچونی ئیخوان چیه له‌سه‌ر حیزبایه‌تی و فره‌حیزبی واته به‌گشتی؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: - له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئیخوان قه‌ناعه‌تی به‌و فره حیزبیه هه‌بوه.
د. موسه‌نا ئه‌مین: بێگومان، عه‌رزم كردی له‌كاتێككدا زۆربه‌ی جیاوازیه حزبایه‌تیه‌كانیش جیاوازی بوو له‌بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان به‌رژه‌وه‌ندی تاقمێكی تایبه‌ت ئه‌مه‌ش وایكردبوو خه‌ریك بوو میلله‌تی میسر یه‌كتری بكوژێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م جیاوازیانه ئه‌م مۆدێله حزبایه‌تیه حه‌سه‌ن به‌ننا نه‌فره‌تی لێ كردوه هه‌ر وه‌ك هه‌موو موسڵمانێك هه‌موو بیرمه‌ندێكی موحته‌ره‌م نه‌فره‌ت ده‌كات له‌حیزبایه‌تی كاتێكك ده‌بێت به رقه‌به‌رایه‌تی و ره‌گه‌زایه‌تی كاتێكك ده‌بێت به عه‌قڵ داخران و شه‌ری ناوخۆ ئینجا به شه‌ری ناوخۆی گه‌رم كه یه‌كتر كوشتنه. له‌كاتێككدا حیزبایه‌تی ئه‌بێت به‌مه هه‌موو كه‌سێكی موحته‌ره‌م ئه‌بێت نه‌فره‌ت له‌و حیزبایه‌تیه بكات و ده‌بێت له‌و حیزبایه‌تیه بكشێته‌وه.
بزاڤ پرێس: واته ئه‌ویش له‌و زه‌مه‌نه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردوه.
د. موسه‌نا ئه‌مین: له‌و ژینگه‌یه‌دا حزبایه‌تی وای كردبوو خه‌ڵك بچێت نۆكه‌رایه‌تی ئیستعمار و داگیركه‌ران بكات دژی براكه‌ی خۆی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه‌ی وه جنێو به‌یه‌كتری بدات و تۆمه‌ت بگۆرنه‌وه‌و رق بڵاوبكه‌نه‌وه له‌ناو خه‌ڵكدا، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه دابه‌ش بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ساسی رق تۆ له‌م كاته‌دا ده‌بێت سه‌د نه‌فره‌ت بكه‌یت له‌حیزب و حیزبایه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ماناكه‌ی بێت له‌به‌رئه‌وه كاتیك له‌م سیاقه‌دا نوسه‌رێك شتێك ئه‌نوسێت یا رسته‌یه‌ك ده‌ڵێت تۆ نابێت وای لێ تێبگه‌یت. ئه‌سڵه‌ن خۆی رێكخستن و حیزبی هه‌یه چۆن نه‌فره‌ت له‌حیزبایه‌تی ده‌كات وه‌ك رێكخستن وه‌ك پرۆگرام وه‌ك بونی سه‌ركرده وه‌ك ئه‌مانه، دڵنیاییه ئه‌وه تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه.
بزاڤ پرێس: ئه‌ی دیموكراتی؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: ئیخوان وتویانه ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌ت نیه وه‌ك میكانیزمی هه‌ڵبژاردن و ئاڵوگۆر كردنی ده‌سه‌ڵات.
بزاڤ پرێس: كۆی دیموكراسی؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: كۆی نا، كۆ جیایه دیموكراسیه‌ت كۆمه‌ڵێك عه‌یبه‌ی هه‌یه عه‌یبه‌كه له‌چیه‌وه دروست ده‌بێت؟ له‌ئه‌سڵی دیموكراسیه‌ت دروست نابێت، كاتێكك دیموكراسیه‌ت ولیبراڵیه‌ت تێكه‌ڵ ده‌كرێن یان ناوه‌رۆكی دیموكراسیه‌ت ده‌بێت به‌لیبرالیه‌ت ئه‌وه هه‌ندێك گرفت دروست ده‌كات بۆ كه‌سی موسڵمان، نه‌ك هه‌ر بۆ موسڵمان بۆ كه‌سی دینه‌كانی تریش بۆ هه‌موو شوناسێكی ژیاری و نه‌ته‌وه‌یی دروستی ده‌كات. واته بۆ كه‌سێكی هندۆسیش و بوزیش دروستی ده‌كات هه‌ر كه‌سێك شوناسێكی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به‌خۆیی هه‌بوو ته‌عبیری له‌ژیار و شارستانیه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی كرد لیبرالیه‌ت ئه‌بێته پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ زۆرێك له بنه‌ماكان یان با بڵێین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌بنه‌ماكانی ئه‌و شوناسه ئیسلامیش هه‌ر وایه لیبراڵیه‌ت له‌هه‌ندێك بنه‌ما و چه‌مك و بیركردنه‌وه‌دا ده‌بێته دژ له‌گه‌ڵ شوناسێكی یه‌كگرتوی ئومه‌تی ئیسلام كه‌شوناسێكی تایبه‌ته بنه‌ما و ستایڵی ژیانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، هه‌ندێك له‌بنه‌ماكانی لیبرالیه‌ت دژن له‌گه‌ڵی به‌س تۆ نابێت كه‌سه‌یری دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌یت ناوئاخنه‌كه‌ی ده‌ربهێنی چونكه ئه‌سڵه‌ن ئه‌و ناوئاخنه شتێكی تره غه‌یری دیموكراسیه‌ت، چونكه دیموكراسیه‌ت وه‌ك ده‌فرێك ئه‌كرێت ئیسلامی یان لیبرالیه‌ت یان ناسیۆنالستی یان سۆسیالستی تێبكه‌یت، ناڵێم ماركسیه‌ت یان شیوعیه‌ت به‌ڵكو جۆرێك له سۆسیالستی و چه‌پی سۆسیال دیموكراتی تێبكه‌یت ئه‌كرێت شوناسی دیموكراتیه‌ت له وڵاته دیموكراتییه‌كانیشدا یه‌ك شوناسی نه‌بێت له‌هه‌ڵوێستیشدا له‌سه‌ر پرسه گه‌وره‌كان یه‌ك جۆر، ئه‌وه‌نده‌ی دیموكراسیه‌ت بریتیه له‌دروستكردنی سستمێكی حوكمرانی كه‌میلله‌ته‌كه خۆی پێی رازییه و هه‌ڵیبژاردوه به‌زۆرینه ئه‌وه‌نده ته‌عبیر نییه له‌ئایدۆلۆژیایه‌ك یان له‌هه‌ڵوێستێك له‌دین یان له‌حه‌رامكردنی فڵانه شت و حه‌ڵاڵ كردنی فڵانه شت وه هه‌تا په‌یوه‌ندی به‌سستمی حوكمرانیشه‌وه نییه واته ناكرێت بڵێی دیموكراسیه‌ت بریتییه له‌سستمی لیبرالی.
بزاڤ پرێس: ئه‌ی بۆ بۆته عه‌یبه كاتێكك ئیسلامییه‌كان باس له‌دیموكراتی ده‌كه‌ن؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: نا هیچ یه‌كگرتویه‌ك و هیچ ئیخوانێك قه‌ناعه‌تی به‌دیموكراسیه‌ت نییه ئه‌گه‌ر جه‌وهه‌ره‌كه‌ی بریتی بێت له لیبرالیه‌ت.
بزاڤ: له‌سه‌ر ئه‌و دیموكراتیه له‌ماوه‌ی پێشوودا دیدارێكم له‌گه‌ڵ جه‌مال به‌ننادا كرد لێم پرسی وتم "ئیخوان موسلمین بروایان به دیموكراتیه‌ت هه‌یه؟ وا وه‌ڵامی دامه‌وه، وتی ئیخوان و دیموكراسیه‌ت دوو شتی زۆر پێچه‌وانه‌ی یه‌كن".
د. موسه‌نا ئه‌مین: ئه‌وه به‌بیری سه‌قه‌تی خۆی جه‌مال به‌ننا وا ده‌ڵێت كه به داخه‌وه نه له‌ئیسلام باش تێگه‌یشتبوو وه دیاریشه له‌دیموكراسیه‌تیش باش تێ نه‌گه‌یشتوه وه له‌ئیخوانیش باش تێنه‌گه‌یشتوه ئه‌و كه‌سه من خۆم بینیومه و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوه موناقه‌شه‌شم له‌گه‌ڵ كردوه، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ خۆی وه‌ك كه‌س بۆ جوهدی بۆ دڵسۆزی كه من ئیشم به‌وه‌ی نیه ئه‌و شتانه بخه‌مه ژێر پرسیار به‌س ئه‌م كه‌سه نه له‌دین وه‌ك په‌یام نه له‌دنیاش وه‌ك به‌رێوه‌بردنی باش حاڵی نه‌بوبو وه له‌ئیخوانیش باش حاڵی نه‌بوبو ئه‌گه‌ر له‌ئیخوان باش حاڵی ببوایه ئه‌یزانی ئیخوان گروپێكی موسڵمانن وه ئیسلامین وه ئیسلامیش هیچ هه‌ڵوێستێكی دژی به‌رامبه‌ر به‌دیموكراسیه‌ت نیه، من براده‌رێكی پارتی له ده‌ربه‌ندیخان روبه‌رویه‌كمان ده‌كرد به‌یه‌كه‌وه كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌وه له‌كاتێككدا ئێمه باسی دیموكراسیه‌ت و پره‌نسیپه‌كانی و ئه‌و شتانه‌مان ده‌كرد ئه‌ویش زۆر مه‌دح و شانازیه‌یكی زۆری كرد به‌دیموكراسیه‌ته‌وه دواییش هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی زۆر دیموكراسیه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وا بووه و هه‌میشه‌ش وایه و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه و دوای ئه‌وه‌ش هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی من كه‌سێكی موسڵمانم و دیندارم و دوای ئه‌وه‌ش له وه‌ڵامی قسه‌یه‌كی مندا هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵام ئیسلام دژی دیموكراسیه‌ته.
بزاڤ پرێس: كۆتا پرسیار ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له‌ئیخواندا ده‌بینیت سۆفیه‌ك و سه‌له‌فیه‌ك و ئه‌زهه‌ریه‌ك و موسڵمانێكی ساده شوێنی ده‌بێته‌وه، تێگه‌یشتنی ئیخوان بۆ ئیسلام و رێچكه‌كانی چۆنه؟ بۆ نمونه ئیمام به‌ننا له ریساله‌ی یه‌كه‌میدا ده‌ڵێت كاری سه‌له‌فی ساڵح قدوه‌یه بۆ ئێمه به‌س بۆ نمونه مرشیدی سێیه‌م وه‌ك عومه‌ر تلمیسانی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت نورێكی به‌لای سۆفیه‌ت دا هه‌بوو؟
- بێگومان ئه‌و میوله حه‌سه‌ن به‌ننا پێش عومه‌ر تلمیسانی هه‌یبووه، نه‌ك به‌لای سۆفیه‌تدا به‌لای مه‌سه‌له‌ی ته‌زكیه‌یه‌ی نه‌فس و دووركه‌وتنه‌وه له حه‌رام و ویرد خوێندن و ئه‌مه‌ی هه‌ندێ كه‌س پێی ده‌ڵێن سۆفیه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه سۆفیه‌تی بێت هه‌موو ئیخوانه‌كان له‌به‌ننا خۆیه‌وه كه له‌ته‌ریقه‌ی حه‌سافیدا ده‌ڵێت زۆریش سودم لێ بینی چونكه وایان لێكردم زۆر ئاگام له‌نه‌فسی خۆم بێت و زكری خوا زۆر بكه‌م له‌گوناه خۆم بگرمه‌وه‌و بیری دوا دنیام زۆر بێت، دوه‌میش ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی هێنا ئه‌و شته جوانه‌ی كه له‌و براده‌ره سۆفیانه فێری ببوو له‌گه‌ڵ خۆی هێنای بۆ ناو ئیخوان بۆیه كه هاته ناو ئیخوان وپێناسه‌ی ئیخوانی كرد وتی ئیخوان حه‌قیقه‌تێكی سۆفییه وه ته‌ریقه‌تیكی سه‌له‌فییه وه كۆمپانیایه‌كی ئابوری ورێكخستنیكی سیاسیه هه‌موو شتێكه ئیخوان، وه پرسیاره‌كه‌م وه‌ڵام نه‌دایته‌وه به‌س ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌ك بوو سۆفیه‌ت وه‌ك ناوه‌رۆك وه‌ك جه‌وهه‌ر ئێمه یاخود ئیخوان قبوڵیه‌تی، سه‌له‌فیه‌ت وه‌ك جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆك و ئامانجه گشتیه‌كان كه‌بریتیه له‌دوركه‌وتنه‌وه له‌بیدعه و پاراستنی عه‌قیده و عیباده‌ت له‌شوێن پێهه‌ڵگرتنی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) له‌تێگه‌شتنی ئیسلامدا به‌و تێگه‌شتن و جێبه‌جێكردنی جوانه‌ی كه هه‌بویانه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌له‌فیه‌ت بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ئیخوانیشه وه ئیخوان ئه‌م جه‌وهه‌ره سه‌له‌فیه‌ته‌ی قبوڵه، به‌ڵام له كاتێكك دا سه‌له‌فیه‌ت ده‌بێته رێ‌و ره‌سمی شوێن كه‌وتنی شێخێك له شێخه‌كان به ته‌عه‌سوب و راكانی وه قه‌بوڵ نه‌كردنی ته‌نانه‌ت رای ئیمامی شافعی كه‌ئیمامی سه‌له‌فه یان ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه یان ئیمامی مالیك هه‌مووی فرێ بده‌یت و سوكی بكه‌یت به رای شێخێك كه ئێستا تۆ موریدی ئه‌ویت ده‌روێشی ئه‌ویت ئه‌مه ناو بنێیت سه‌له‌فیه‌ت یان سه‌له‌فیه‌ت بریتی بێت له‌دژایه‌تی كردنی ئه‌و بزوتنه‌وه ئیسلامیانه‌ی خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ هێنانه كایه و زیندووكردنه‌وه‌ی ئیسلام له‌كۆمه‌ڵگا ئه‌مه ناوی بنێیت سه‌له‌فی یان سه‌له‌فیه‌ت بریتی بێت له ته‌مجیدی سوڵتان و ده‌هۆڵ كوتان بۆی و رازی بوون لێی و حه‌رامكردنی خۆپیشاندان و ملكه‌چ كردن بۆ سوڵتان و پشتگوێ خستنی وه‌لا‌و وبه‌را‌و ومه‌عنا حه‌قیقیه‌كانی، ئه‌مه ناوی بنرێت سه‌له‌فیه‌ت به‌راستی هه‌زار پرسیاری له‌سه‌ره، سۆفیه‌ت ئه‌گه‌ر بریتی بێت له‌وه‌ی خه‌ڵك فێر بكه‌یت عه‌قڵی بسرێته‌وه وه‌ك مردوو ته‌سلیم به‌شێخ ببێت و سامان و عه‌قڵی خۆی بخاته به‌رده‌ست شێخ و هه‌موو شتێكی خۆی له‌وه‌دا ببینێت و هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ شێخ نه‌بوو شێخی شه‌یتان بێت و ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه وئینجا شمشێر و شیر بدا له خۆی و موس بكرێنێت و گڵۆپ بخوات، بۆ نمونه بریتی بێت له‌مه ئه‌وه نه‌له‌گه‌ڵ ئیسلام ده‌گونجێت نه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و ئیخوانیش ده‌گونجێت به‌ڵام ناوه‌رۆكی ئه‌م شتانه كه جوان و ناوه‌رۆكێكی سه‌له‌فیه‌ت سۆفیه‌ت ئامانجه‌كانی هه‌موو شتی جوان.
بزاڤ پرێس: واته ته‌سكی نه‌كردۆته‌وه ئه‌مه ته‌كیه‌یه‌ك بێت و سۆفی بێته ناوه‌وه یان مزگه‌وت بێت و سه‌له‌فی بێته ناوه‌وه ئه‌بێت ریشی درێژ بێت و پانتۆڵی كورت بێت ئینجا قبوڵه؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: ئه‌مه‌ێش یه‌كێكه له هه‌ڵه‌كانی سۆفی و سه‌له‌فییه‌كان كه كاتێكك رێزت لێ ده‌گرن سۆفی بیت وه كاتێكك رێزت لێ ده‌گرن و به موسڵمانی باشت ده‌زانن كه سه‌له‌فی بیت، ئیخوان ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی نییه ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی ئیخوانه ده‌ڵێت ئێمه مه‌زهه‌بمان نیه و خۆمان دین و مه‌زهه‌بێكی سه‌ربه‌خۆ نین ئێمه كۆمه‌ڵ خه‌ڵكێكین سوتان و دڵسۆزی بۆ ئیسلام و خزمه‌ت كردنی كۆی كردوینه‌ته‌وه مه‌رجیش نیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی سوتاو ودڵسۆزن بۆ ئیسلام له‌لای ئێمه بن له‌به‌رئه‌وه هه‌موو گروپ و كۆمه‌ڵه‌كان رێز لێ گیراون له‌لای ئێمه، ئیخوان خه‌ڵكی په‌روه‌رده كردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرن به‌جه‌وهه‌ری شته‌كانه‌وه نه‌ك به‌شێخێكه‌وه یان به‌رواڵه‌ته‌كانه‌وه یان به‌میكانیزمه ته‌نزیمیه‌كانه‌وه به‌ڵكو ده‌ست بگرن به‌جه‌وهه‌ری ئیسلامه‌وه، له‌وانه‌یه له سه‌دا سه‌د هه‌موو ئیخوانه‌كان نه‌یان توانیبێت له‌هه‌موو قۆناغێكدا هه‌موو كه‌سه‌كانیان ئه‌مه په‌یرو بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه جه‌وهه‌ری ئیخوان خۆیه‌تی وه هه‌میشه سه‌ركرده‌كانی ئیخوان له‌كاتێككدا ته‌عبیریان له‌م حاڵه‌ته جوان و باشه‌ی ئیخوان كردبێت هه‌میشه به‌م شێوه‌یه بووه بۆیه وتم به‌ننا خۆی ئیخوانی دروست كردبوو ئه‌ندامیش بوو له‌كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تردا دوعای خێریشی ده‌كرد بۆ كۆمه‌ڵه‌ی شه‌رعی و سه‌له‌فیه‌كان و ده‌چوو بۆ لاشیان و گوێشی لێ ده‌گرتن و ئامۆژگاریشی ده‌كردن و ئامۆژگاریشی لێ وه‌رده‌گرتن و به‌برای خۆی ده‌زانین وه له‌گه‌ڵ سۆفیه‌كان و سه‌له‌فیه‌كانیشدا وابوو له‌گه‌ڵ (شبان موسلمین)یشدا وا بوو خۆیشی سه‌ركرده‌ی ئیخوان موسلمین بوو وه هیچ كێشه‌یه‌كیشی نه‌بووه وه ده‌یوت ده‌بێت ئیخوان وابێت، له‌به‌رئه‌وه ئیخوان بتوانێت هه‌موو جیاوازیه‌كان قبوڵ بكات ده‌توانی شه‌خسیه‌تی خۆت وا په‌روه‌رده بكه‌یت له سۆفی بچیت زیاتر له‌سه‌له‌فی به‌ڵام نابێت سه‌له‌فیه‌تی راسته‌قینه‌كه ببه‌زێنیت ئه‌توانیت سه‌له‌فی بیت كه‌سێك بتبینێت به هه‌موو هه‌یئه‌ت و سیماتدا كه‌سه‌له‌فیت بزانێت فیكر و ته‌ریقه‌ی ته‌عبیر و ته‌فكیرت له‌سه‌له‌فی بچێت و ئیخوانێش بیت به‌مه‌رجێك سنوره‌كانی ئیخوان نه‌به‌زێنیت كه بریتیه له‌وه‌ی نابێت ده‌مارگیری هه‌بێت وه‌ك (د.عبد الرحمن بر) وه‌ك (وجدی غونه‌یم) ئه‌مانه كه‌سه‌یریان ده‌كه‌یت له‌سه‌له‌فی سه‌له‌فی ترن هه‌ندێك جار به‌ڵام هه‌ر ئیخوانیشن وه سه‌ركرده‌ی ئیخوانیشن.
بزاڤ پرێس: نمونه‌ی كتێبه‌كه‌ی (رێگا بۆ كۆمه‌ڵه‌ی دایك)ی (عوسمان عه‌بدوسه‌لام نوح) به‌ڵگه‌یه، پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه له‌وانه‌یه هه‌ڵه تێگه‌یشتن له‌لایه‌ن سه‌له‌فیه‌كانه‌وه هه‌بێت یان ره‌خنه‌ی سه‌له‌فیه‌كان چیه له‌ئیخوان؟
د. موسه‌نا ئه‌مین: ره‌خنه‌ی سه‌له‌فیه‌كان له‌ئیخوان زۆرجار په‌یوه‌ندی به‌هه‌ندێك شتی رواڵه‌تیه‌وه هه‌یه وه هه‌نه‌ندێك جار ئه‌م فڵان كه‌س ریشی هه‌یه و فڵان سونه‌ت جێبه‌جێ ده‌كات و فڵان سونه‌ت جێبه‌جێ ناكات، وه‌ك ئه‌و دژایه‌تیه‌ی شیعه ناكات، بۆ نمونه نایه‌وێت شه‌ری مه‌زهه‌بی له‌ناو موسڵماناندا دروست بكات وه جیاوازی هه‌ندێك جاریش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئیخوان له‌ئیسلام تێگه‌یشتون وه‌ك خۆی كه‌هه‌یه هه‌ڵوێست له‌مه‌سه‌له سیاسیه‌كاندا به‌شێكه له ئه‌ركی دینداری و ئاینداری مرۆڤی موسڵمان تۆ ناكرێت بڵێیت كاتێكك برایه‌كی سه‌له‌فی ده‌ڵێت من خه‌می سیاسه‌تم نیه و مه‌سه‌له سیاسیه‌كان پرسی من نین باشه ئه‌م كه‌سه به‌راستی تێده‌گات سیاسه‌ت چیه؟ وه تێده‌گات ئایین چیه؟ بۆ نمونه سیاسه‌ت پێوه‌ره‌كانی داد و سته‌م ناگرێته‌وه؟ به‌ڵێ، ئه‌ی باشه سته‌م و داد ئامانجی گه‌وره‌ی شه‌ریعه‌ت و هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌كان بۆ یه‌كسانی و عدادپه‌روه‌ری نه‌هاتوه؟ (لقد ارسلنا رسولنا بالبینات و انزلنا معهم الكتاب والمیزان لیقوم الناس بالقسگ) تۆ ده‌ڵێیت پرسی دادپه‌روه‌ری لای من گرنگ نیه زاڵم ده‌بینیت هه‌ڵوێستی لێ وه‌ر ناگریت دز ده‌بینیت هه‌ڵوێستی لێ وه‌رناگریت ئه‌ی باشه واز له‌وه بێنه، ئه‌ی فه‌رمان به‌چاكه و تانه له‌خراپه به‌شێك نیه له‌ئیسلام؟ ئه‌ی ئه‌م فه‌رمان به‌چاكه و تانه له‌خراپه هه‌ر له‌بواری گوێگرتن له‌مۆسیقا و تاشینی ریش دایه؟ یان درێژكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگ؟ ئه‌ی فه‌رمان به‌چاكه و تانه له‌خراپه ته‌نها له‌بواری سته‌م و داد و دزی و گه‌نده‌ڵی و فسق و به‌ره‌ڵای و دزینی ئیراده‌و ویژدانی خه‌ڵك و پیس كردنی كۆمه‌ڵگا و به‌ده‌یان منكرات و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك و میله‌تێك و دیكتاتۆریه‌ت و ئازاردانی خه‌ڵك له‌زیندان و دژایه‌تیكردنی هه‌موو ئه‌مانه چاكه و خراپه‌ی تیا نیه؟ له‌گه‌ڵ رێزم بێگومان ئه‌و بابه‌تانه‌ش هه‌ر شه‌رعین له‌گه‌ڵ پاراستنی رێز و شوێنی ئه‌و شتانه، تاوه‌ك مۆسیقا خراپه بێت ملیۆنێك جار خه‌ڵك كوشتن خراپه‌یه و سامان دزین و ته‌زویركردنی ئیراده‌ی خه‌ڵك و خۆسه‌پاندن له‌سه‌ر خه‌ڵك خراپه و بۆیه ئێمه هه‌ندێك جار ده‌ڵێین به‌برایانی سه‌له‌فی خه‌م خواردنی ئێوه له‌بیدعه و سوننه له‌پاككردنه‌وه‌ی ئه‌قیده و عیباده‌تی خه‌ڵك له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست و كه‌له‌پوری شه‌رعی و كتێبی ئیسلامی له‌په‌روه‌رده‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئیمان و ئه‌م شتانه زۆر زۆر شتێكی جوانه و ده‌سیشتان خۆش بێت ره‌بی نموتان زیاد بێت، به‌ڵام ئێوه مه‌ڵێن ئه‌مه هه‌موو ئیسلامه، ئیسله‌م ته‌نها له‌م رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت ده‌كرێت، نمونه‌یه‌ك جارێك له‌سه‌ر سنوری كوه‌یت بوم له‌گه‌ڵ عێراق بۆ كوه‌یت ده‌رۆیشتم براده‌رێكی سه‌له‌فی هات ئه‌تومبێلی پێ بوو ماڵی ئاوا بێت زانی من بۆ ته‌كسی ده‌گه‌رێم وتی من ده‌چمه‌وه بۆ كوه‌یت بۆ له‌گه‌ڵ من نایه‌یت زۆر زۆر سوپاسم كرد و وتم فه‌رموو له‌گه‌ڵی رۆیشتم سوار بووم له‌رێگا باسی عێراقی كرد و ئیسلام و ده‌عوه و سیاسه‌ت و ئه‌م شتانه، سه‌له‌فی بوو وتی خزمه‌ت به ئیسلام بریتیه له مینبه‌ره‌كانی مزگه‌وت له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست و كه‌له‌پوری شه‌رعی و بانگه‌وازكردن وه هیدایه‌ت دانی خه‌ڵك له‌وه‌ی له‌و شتانه رزگاری بێت، وتم ده‌ست خۆش بێت و جزاك الله و ئه‌وه بواری هه‌ره گه‌وره‌ی خزمه‌ته به‌ئیسلام گومانی تێدا نیه، به‌س وتم برای به‌رێزم كۆمه‌ڵگای ئێمه ته‌نها به دروست كردنی حوجره و زانستی شه‌رعی و مینبه‌ر ئیشی ته‌واو ده‌بێت؟
باشه ئه‌گه‌ر یه‌كێك هات و ده‌رمانێكی بۆ هێناین ئێمه‌ی توشی نه‌خۆشی ژێرپه‌نجه كرد ئه‌و كاته (ئاڤاستینه‌كه‌ی خۆمان نه‌بوو لێره خه‌ڵكی كوێر كرد) نمونه‌ی ئه‌وه‌م بۆ هێنایه‌وه ده‌رمانێكیان هێنا بوو له‌رێی ئیسرائیله‌وه بۆ ئوردن ئامانجی ئه‌و ده‌رمانه كه‌كۆمپانیاكه ماوه‌یه‌ك به‌خۆرایی دابه‌شی ده‌كرد دوایی كه‌شیكار و لێكۆڵینه‌وه كرا خه‌ڵكی توشی نه‌زۆكی ده‌كرد له‌ناو ئوردن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت كابرا دوای ماوه‌یه‌ك له‌به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌رمانه توشی نه‌زۆكی ده‌بوو، وه‌ك ٥٠٠ منداڵه‌كه‌ی لیبیا كه ده‌رزیه‌كیان لێدان توشی ئایدزیان كردن.
ئه‌و كاته من ئه‌م نمونانه‌م بۆ ئه‌و نه‌هێنایه‌وه ئێستا من ئه‌وه ده‌ڵێم كه به‌وم وت، وتم به‌رێزم ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت پێویستمان به‌هه‌ندێك پسپۆر هه‌یه له‌بواری ده‌رمان؟ وتی به‌ڵێ، وتم ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌ماته و خه‌یار و نانی خۆمان نه‌بێت بیخۆین و هه‌ر له‌خه‌ڵك بیكرین و ئه‌وه سبه‌ینێ نه‌وته‌كه‌مان ته‌واو بوو ئه‌ی نابینه ئومه‌تێكی سواڵكه‌ر؟ نابێت خه‌ڵكمان هه‌بێت له‌و بواره‌دا؟ وتی به‌ڵێ، وتم ئه‌ی باشه ئێستا له‌ناو په‌رله‌مانی كوه‌یت چی مناقه‌شه ده‌كرێت؟ وتی مه‌به‌ستت چیه؟ وتم یه‌كێك له‌و پرسه گرنگانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌نیسبه‌ت جه‌نابته‌وه زۆر گرنگه به‌نیسبه‌ت هه‌موومانه‌وه به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوێتی تێكه‌ڵ كردنی كچ و كوره له‌ناو زانكۆكاندا بۆ خوێندن كه‌ئه‌مه تا ئێستاش له‌كوێتدا له‌حه‌وشه‌ی زانكۆ تێكه‌ڵ ده‌بن به‌ڵام له‌ناو پۆله‌كاندا جیاده‌كرێنه‌وه، وتی باشه ئه‌مه ئێستا له‌ناو په‌رله‌ماندا موناقه‌شه ناكرێت له‌ناو رای گشتیدا موناقه‌شه ده‌كرێت، وتی به‌ڵێ، وتم تۆ هه‌زار وتار بده‌یت له‌مینبه‌ری مزگه‌وته‌كه‌ی خۆتدا، ئه‌وه‌ی له‌ده‌رئه‌نجامدا رێ له‌م پرۆسه‌یه ده‌گرێت تێپه‌رێت یان تێنه‌په‌رێت كێیه؟ وتی په‌رله‌مانتاره‌كان، وتم په‌رله‌مانتاره‌كان كێن؟ بێگومان ئیسلامییه‌كان، وتم باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه روو بدات گه‌وره نیه لای تۆ؟ كاره‌سات نیه؟ وتی به‌ڵێ بێگومان، وتم باشه ئه‌وه كێیه رێی لێ ده‌گرێت وتاره‌كانی تۆ یان په‌رله‌مه‌نتاره‌كان؟، وتی په‌رله‌مانتاره‌كان، وتم ئه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان سیاسی نین؟ سیاسه‌تیش ئه‌وه نیه تۆ برۆیت له‌په‌رله‌ماندا سیاسه‌ت بكه‌یت؟ ده‌ی وتم كه‌واته ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تۆ پێویستی به‌وتار و ئامۆژگاری تۆ هه‌یه پێویستی به‌كاری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش هه‌یه به هه‌ردوكیانه‌وه ئینجا ئیشه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
به‌روار: 10/01/2014
بینین: 2580
|